عێڕاق هاورده كردنى چه‌ند جۆرێك جگه‌ره قه‌ده‌غه ده‌كات
هه‌واڵ نيوز
كۆمپانياى گشتى پێشانگاكان و خزمه‌تگوزارى بازرگانى عێڕاقى ڕايگه‌ياند به پشت به‌ستن به چه‌ندين ڕاپۆڕتى لانهيى فه‌رمى و ته‌ندروستى و ده‌سته‌ى ڕاوێژكارييهكانهوه ليستێكى نوێى ئه‌و جگه‌رانه دانراوه كه قه‌ده‌غه‌ن هاورده‌ى عێڕاق بكرێن.
(عادل المسعودي) به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانياى ناوبراو ده‌ڵێت به‌شى هاورده‌كردن له كۆمپانياكه‌مان بڕيارى داوه جگه‌ره‌ى جۆرى (گوڵواز – ميامي - هاڤير) قه‌ده‌غه بكات چونكه ئه‌و كۆمپانيايانه‌ى ئه‌م جگه‌رانه هه‌نارده ده‌كه‌ن له ليستى ڕه‌ش دان و ئه‌و جگه‌رانه‌ى ڕێگا به هاورده كردنيان ده‌درێت ( بن) كه له كۆرياى باشور به‌رهه‌م ده‌هێنرێت وجگهرهى (ئهسپين) كه له سويسرا دێته به‌رهه‌م.
سه‌باره‌ت جۆره‌كانى تر‌ى جگه‌ره ئه‌و به‌رپرسه وتى ده‌كرێت هاودره بكرێن به‌و مه‌رجه‌ى ڕێژه‌ى نيكۆتين و قه‌تران تياياندا له ئاستى ماوهپێدراودا بێت و له‌سه‌ر بهرگانيان هۆشيارى نوسرابێت سه‌باره‌ت زيانه‌كانى جگه‌ره كێشان.
|