»  ئابوری
بانكى ناوه‌ندى بڕى ئه‌و دۆلاره‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ كه‌ گه‌شتيار بۆى هه‌يه‌ ئاڵوگۆڕى بكات


هه‌واڵ نيوز
بانكى ناوه‌ندى عێڕاق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕايگه‌ياند بڕيارى داوه‌ بڕى ئه‌و دۆلارانه‌ كه‌م بكاته‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌و هاوڵاتييانه‌ى گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كه‌ن ڕێگه‌پێدراو بوو پاش ته‌وا بوونى مامه‌ڵه‌كانيان.

بانكى ناوه‌ندى له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ڵێت چيتر ته‌نها بڕى 3000 دۆلار بۆ ئه‌و هاوڵاتييانه‌ ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت كه‌ گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌كه‌ن  له‌ بانك و كۆمپانياكانى دراو و ئاڵوگۆرى پاره‌ بۆ كاروباره‌كانيان له‌ كاتى گه‌شته‌كه‌دا.

بانكى ناوه‌ندى له‌ به‌ياننامه‌كه‌يدا ده‌شڵێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌يه‌ش پاش خستنه‌ ڕووى مامه‌ڵه‌كان بۆ هاوڵاتييان ئالوگۆر ده‌كرێن ، شايانى باسه‌ پێشتر هاوڵاتييان بڕى 5000 دۆلاريان بۆ ئاڵوگۆر ده‌كرا له‌ كاتى گه‌شت دا بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات.


‌ 3534 جار بینراوه‌
6/16/2016 10:46:08 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved