»  ئابوری
شه‌ش مليۆن عێڕاقى له‌ خوار هێڵى هه‌ژاريدا ده‌ژين !


هه‌واڵ نيوز
ڕۆژنامه‌ى (الصباح) له‌ ژماره‌ى ئه‌مڕۆيدا يه‌كشه‌ممه‌ 19-6-2016 ئاشكراى كردوه‌ كه‌ 6 مليۆن هاوڵاتى عێراقى له‌ خوار هێڵى هه‌ژارى دا ده‌ژين و ئه‌م ژماره‌يه‌ زۆره‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ى دانيشتوانى عێراق دا.

ئه‌و ڕۆژنامه‌يه‌ له‌ زارى ئابوريناس (قصي الجابري) ده‌گوازێته‌وه‌ كه‌ بابه‌تى هه‌ژارى مايه‌ى تێڕامان و توێژينه‌وه‌ى سه‌رجه‌م توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگاكانى جيهانه‌ و ئاشكراى كرد كه‌ ديارى كردنى هێڵى هه‌ژارى پشت ده‌به‌ستێت به‌ ژماره‌ى ئه‌و كالۆرييانه‌ى هاوڵاتى عێراقى پێويستيه‌تى بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ ژياندا كه‌ 2332 كالۆرييه‌ وه‌ك ژماره‌يه‌كى ناوه‌ندگير و له‌م ژماره‌يه‌دا ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و كيش و چالاكييه‌كان به‌هه‌ند گيراون.

(الجابري) ده‌ڵێت داتاكانى ڕوپێو كردنى ئابورى و كۆمه‌ڵايه‌تى له‌ ساڵى 2007 دا يه‌ك كالۆرى به‌رامبه‌ر 34 دينار دانراوه‌ كه‌ يه‌كسانه‌ به‌ هێڵى هه‌ژارى و هه‌ژارى شتومه‌كه‌ جيا له‌ خۆراكه‌كان به‌ 42 دينار له‌ مانگێكدا خه‌مڵێنراوه‌ و ئه‌گه‌ر تێچووى پێويستييه‌كانى تاك له‌ خۆراك و شتومه‌كه‌كان كۆبكه‌ينه‌وه‌ ده‌كاته‌ 76 دينار بۆ هه‌ر تاكێك له‌ مانگێكدا كه‌ ده‌كاته‌ 23% و واته‌ 6.9 مليۆن هاوڵاتى عێڕاقى له‌ خوار هێڵى هه‌ژاريدان.

ئه‌و ئابوريناسه‌ ده‌شڵێت ئه‌م ئاماره‌ مه‌ترسيداره‌ و ڕيگره‌ له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ كردنى ئابوريدا و پێويسته‌ حكومه‌ت كاربكات بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستى بژێوى هاوڵاتييان و كه‌م كردنه‌وه‌ى جياوازييه‌كان له‌ نێوانياندا.

‌ 3134 جار بینراوه‌
6/19/2016 12:26:33 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved