»  ئابوری
ئێران 100 فڕۆكه‌ى بۆينگ له‌ ئه‌مريكا ده‌كڕێت


هه‌واڵ نيوز
ئێران ڕێككه‌وتوه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانياى (بۆينگ) دا سه‌باره‌ت كڕينى 100 فڕۆكه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كانى به‌ وته‌ى به‌ڕيوبه‌رى ده‌سته‌ى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى ئێران له‌ ليدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا .

(علي عبد زاده‌) ده‌ڵێت: كار ده‌كه‌ين بۆ گۆڕينى 230 فڕۆكه‌ى گواستنه‌وه‌ له‌ كۆى 250 فرۆكه‌ كه‌ حاڵى حازر كار ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ چاوه‌ڕوانى ڕه‌زامه‌ندى حكومه‌تى ئه‌مريكى ده‌كات.

(عبد زاده‌) ده‌ڵێت : كۆمپانياى (بۆينگ) داواكارى پێشكه‌ش وه‌زاره‌تى گه‌نجينه‌ى ئه‌مريكا كردوه‌ بۆ وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى سه‌باره‌ت ئه‌و گرێبه‌سته‌ .

ئه‌و وه‌زيره‌ ئێرانييه‌ ئده‌شڵێت ئه‌و نرخه‌ى بۆ ئه‌و گرێبه‌سته‌ له‌ ميدياكاندا باسى لێكراوه‌ كه‌ 17 بليۆن دۆلاره‌ نرخى كۆتايى نيه‌ و ورده‌كارى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ پاش گفتوگۆى چڕوپڕ دێته‌ ئاراوه‌.

لاى خۆيانه‌وه‌ دوو ئه‌ندامى حزبى كۆمارى له‌  كۆنگرێسى ئه‌مريكى نيگه‌رانى خۆيان سه‌باره‌ت ڕێكككه‌وتنه‌كه‌ خستۆته‌ ڕوو و ده‌ڵێن ئه‌و كاره‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسايشى ئه‌مريكا ده‌كات و داواى ڕوون كردنه‌وه‌ى زياتريان كردوه‌.

پێشتريش و له‌ مانگى كانونى دووه‌مى ڕابوردودا ئێران ڕيككه‌وتنێكى لێكتێگه‌يشتنى واژوو كردبوو له‌گه‌ڵ كۆمپانياى ( ئه‌يرباس) ى ئه‌وروپى  بۆ كڕينى 118 فڕۆكه‌ ..

به‌ڵام پێويسته‌ كۆمپانياى (ئه‌يرباس) ڕه‌زامه‌ندى نوسينگه‌ى ئه‌مريكى وه‌ربگرێت هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌يه‌ كه زياتر له‌ ‌ 10%ى به‌شه‌كانى ئه‌و فڕۆكانه‌ ئه‌مريكييه‌ !

شايانى باسه‌ پاش كه‌م كردنه‌وه‌ى فشاره‌ ئابورييه‌كان له‌سه‌ر ئيران و دواى واژووكردنى ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمييه‌كه‌ى نێوان ئێران و ڵاتانى زلهێزى جيهان به‌رده‌وام ئێران گله‌يى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ بانكه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌مريكا ئاماده‌ نين په‌يوه‌ندى بازرگانى به‌ ئێرانه‌وه‌ بكه‌ن..

 

‌ 2653 جار بینراوه‌
6/19/2016 1:03:45 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved