دوبه‌ى .. ڕێگه ده‌درێت له ڕۆژانى ڕه‌مه‌زان دا مه‌ى بفرۆشرێت !
هه‌واڵ نيوز
به‌پێى چه‌ند راپۆڕته هه‌واڵێكى بيانى ئيماڕهى دوبه‌ى بڕيارى داوه كۆت و به‌نده‌كانى سه‌ر فرۆشتنى مه‌ى كه‌م بكاته‌وه له مانگى ڕه‌مه‌زان دا.
(واشنتۆن پۆست) ده‌نوسێت ئه‌م بڕياره‌ى ئيماڕهى دوبه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵ دانى ئه‌و ئيماڕهته بۆ زياد كردنى داهاتى له بوارى گه‌شتوگوزارى دا كه پێشبينى ده‌كرێت له‌م مانگه‌دا نزيكه‌ى مليۆنێك گه‌شتيار ڕووى تێبكات.
ئه‌و ڕۆژنامهيه ده‌شڵێت هۆكارى دووه‌م دانانى باجه له سه‌ر فرۆشتن و هاورده كردنى ئه‌و ماده‌يه و له ساڵى 2014 دا 67 مليۆن ليتر بيره و20 مليۆن ليتر خواردنه‌وه‌ى كهولى تيادا فرۆشراوه..
شايانى باسه ساڵانى پێشوو ئه‌وانه‌ى خوزارياى كرين و خواردنه‌وه‌ى مه‌ى بونايه له مانگى ڕه‌مه‌زان دا ده‌بوو چاوه‌روانى بانگى مه‌غريب بكه‌ن ..
|