»  ئابوری
كه‌ركوك .. ديارى كردنى دوو كارگه‌ى (باباگوڕگوڕ) و (ته‌ئميم) بۆ به‌رهه‌م هێنانى ئاردى سفر


هه‌واڵ نيوز
كۆمپانياى گشتى بازرگانى دانه‌وێڵه‌ى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى عێڕاق‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕايگه‌ياند دوو كارگه‌ى هاڕينى (باباگوڕگوڕ) و (ته‌ئميم) ديارى كراون بۆ به‌رهه‌م هێنانى ئاردى سفر بۆ دابه‌ش كردنى به‌سه‌ر هاوڵاتييانى كه‌ركوكدا له‌مانگى ڕه‌مه‌زان دا..

وه‌زاره‌تى ناوبراو له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ڵێت ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌ش پێكهێنراوه‌ بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى كارگه‌كانى هاڕين له‌ شارى كه‌ركوكدا پاش به‌رهه‌م هێنانى به‌شه‌ ئاردى مانگى ئه‌يار..

له‌ به‌ياننامه‌كه‌دا هاتوه‌ كه‌ بڕى 4 كيلۆگرام ئاردى سفر به‌سه‌ر خێزانه‌كانى خورماتوو و ئامرلى دا دابه‌ش كراوه‌.





‌ 2768 جار بینراوه‌
6/28/2016 11:41:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved