»  ئابوری
شه‌ممه‌ى داهاتووعێڕاق يه‌كه‌م بڕى غازى سروشتى هه‌نارده‌ ده‌كات بۆ بازاڕه‌كانى جيهان


هه‌واڵ نيوز
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێڕاق ڕايگه‌ياند سبه‌ى شه‌ممه‌ 2-7-2016 يه‌كه‌م بڕى غازى سروشتى عێراق كه‌ 2000 تۆنه‌ هه‌نارده‌ ده‌كرێت و حاڵى حازر ڕۆژانه‌ 5000 تۆن غازى سروشتى به‌رهه‌م ده‌هێنرێت..

(عاصم جهاد) وته‌بێژ به‌ ناوى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقه‌وه‌ ده‌ڵێت: هه‌موو ڕێوشوێنه‌كان گيراونه‌ته‌ به‌ر بۆ هه‌نارده‌ كردنى يه‌كه‌م بڕه‌ غازى سروشتى له‌ به‌نده‌رى (ام قصر) ه‌وه‌ بۆ بازاڕه‌كانى جيهان.

وته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وت ده‌شڵێت: ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ ميانه‌ى ئه‌و هه‌وڵه‌دا دێت كه‌ ئامانج لێى سوود وه‌رگرتنه‌ له‌و غازى سروشتييه‌ى كه‌ له‌ ميانه‌ى ده‌رهێنانى نه‌وت دا دێته‌ ده‌ر و بۆ دابين كردنى سه‌رچاوه‌يه‌كى ترى داهات بۆ عێڕاق و ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌ستپێكێكى باشه‌ بۆ چوونه‌ نێو بازاڕى جيهانه‌وه‌ له‌م بواره‌دا..

شايانى باسه‌ له‌ شوباتى 2016 دا عێڕاق ڕايگه‌ياند كه‌ سه‌ركه‌وتوو بونه‌ له‌ سوود وه‌رگرتن له‌ 55%ى ئه‌و غازه‌ى له‌ پرۆسه‌ى ده‌رهينانى نه‌وت دا دێته‌ ده‌ر و پێشتر ده‌سوتا عه‌مبار بكرێن و سودى لێ وه‌ربگيرێت و هه‌وڵ ده‌درێت له‌ داهاتوودا ئه‌و ڕێژه‌يه‌ زياتر بكرێت.

به‌ پێى پێشبينييه‌كان عێراق خاوه‌نى عه‌مبارێكى مه‌زنى غازى سروشتييه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 112 ترليۆن پێ سێجا و ڕۆژانه‌ 700 مليۆن پێ سێجا له‌و غازه‌ ده‌سوتينرا به‌هۆى نه‌بوونى ژيرخانى پێويست بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و سامانه‌..

شايانى باسه‌ حاڵى حاز عێڕاق پله‌ى 11 ى نێو وڵاتانى به‌رهه‌م هێنى غازى سروشتييه‌ له‌ جيهان دا پاش وڵاتانى ڕوسيا و ئێران و قه‌ته‌ر و سعوديه‌ و ئيماڕات و ئه‌مريكا و نايجيريا و ڤه‌نزوێلا و جه‌زائير .




‌ 3366 جار بینراوه‌
7/1/2016 3:01:08 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved