كشتو‌كاڵى كه‌ركوك 182 هه‌زار تۆن دانه‌وێڵه له جوتياران وه‌رده‌گرێت
هه‌واڵ نيوز
فه‌رمانگه‌ى كشتو‌كاڵى كه‌ركوك ڕايگه‌ياند تا ئيستا بڕى 182 هه‌زار تۆن گه‌نم و جۆ له جوتياران وه‌رگيراوه له سايلۆكانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و كشتوكاڵ و جوتياران به‌رده‌وامن له گه‌ياندنى بهروبومهكانيان به سايلۆكان به پێى ئه‌و پلانه‌ى بۆيان دانراوه.
(مه‌هدى موباره‌ك) به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى كشتو‌كاڵى كه‌ركوك ڕايگه‌ياند : جوتيارانى كه‌ركوك تا ئێستا بڕى 182 هه‌زار تۆن دانهوێڵهيان ڕاده‌ستى فهرمانگهكهيان كردوه كه 175 هه‌زار تۆن گه‌نمه كه ڕاده‌ستى سايلۆكانى كه‌ركوك و كۆمپانياى (ما بين النهرين) كراون و بڕى 7 تۆن و 300 كيلۆگرام جۆيه..
موباره‌ك پێشبينى ده‌كات به‌رهه‌مى ئه‌مساڵ بگاته 250 هه‌زار تۆن چونكه ئه‌و ڕوبهرهى كێڵراوه ده‌گاته 345 هه‌زار دۆنم بوه بۆ گه‌نم و 38 هه‌زار دۆنم بۆ چاندنى جۆ و سه‌باره‌ت نرخى دانه‌وێڵه وتى گه‌نمى پله يه‌ك تۆنى به 700 هه‌زار دينار و پله دوو تۆنى به 600 هه‌زار دينار و پله سێ تۆنى به 500 هه‌زار دينار له جوتياران وه‌رده‌گيرێت و تۆنێك جۆ به 500 هه‌زار دينار وه‌رده‌گيرێت.
|