»  ئابوری
به‌ ئاماده‌ بوونى خاوه‌نه‌كه‌ى .. سو‌تاندنى 32 هه‌زار كارتۆن جگه‌ره‌


هه‌واڵ نيوز
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێڕاق ئاشكراى كرد كه‌ تيمێكى هاوبه‌شى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ هه‌ستاوه‌ به‌ سوتاندنى 32 هه‌زار كارتۆن جگه‌ره‌ى جۆرى (PINE)كه‌ ماوه‌ى به‌سه‌رچوه‌ به‌ ئاماده‌ بوونى خاوه‌نه‌كه‌ى و نرخى ئه‌و جگه‌رانه‌ 96 مليۆن دۆلار بوه‌..
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ده‌ڵێت وێڕاى ئاماده‌ بوونى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نوێنه‌رى ئاسايشى ئابورى له‌و كاره‌دا ئاماده‌ بوه‌ ..

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شڵێت سوتاندنى جگه‌ره‌كان له‌ كۆگاى خاوه‌ن جگه‌ره‌كه‌دا ئه‌نجام دراوه‌ له‌ ناوچه‌ى (جرف النداف) به‌ پێى ياساى ژماره‌ 89 ى ساڵى 1981 ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ياساى ژماره‌ 4 ى ساڵى 2011 ى سيستمى خۆراك.






‌ 2848 جار بینراوه‌
7/17/2016 10:41:39 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved