»  ئابوری
ده‌سته‌ى باجه‌كانى عێراق داواى ده‌ست گرتن به‌سه‌ر پشكه‌كانى زه‌ين و الاثير ده‌كات له‌ كۆمپانياى الخاتم دا


هه‌واڵ نيوز
كۆمپانياى (زه‌ين) ى كوه‌يتى بۆ په‌يوه‌ندييه‌ گه‌ڕۆكه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕايگه‌ياند ده‌سته‌ى گشتى باجه‌كانى عێڕاق  داواى كردوه‌ ده‌ست بگيرێت به‌سه‌ر پشكه‌كانى كۆمپانياى زه‌ين و كۆمپانياى (الاثير)ى به‌حره‌ينى له‌ كۆمپانياى (الخاتم) ى عێڕاقى له‌ بۆڕسه‌ى عێڕاقيدا.

ئاژانسى (ڕۆيته‌رز) له‌ كۆمپانياى (زه‌ين) ده‌گوازێته‌وه‌ كه‌ هۆكارى ئه‌و بڕياره‌ كه‌ڵه‌كه‌ بوونى ئه‌و پارانه‌يه‌ كه‌ ده‌بوو ئه‌و كۆمپانيايه‌ ڕاده‌ستى ئه‌و ده‌سته‌يه‌ى بكردايه‌.

ئه‌و كۆمپانيايه‌ ده‌ڵێت به‌نيازه‌ ڕێوشوێنى ياسايى بگرێته‌ به‌ر بۆ ڕێگرتن له‌ ده‌ست گرتن به‌سه‌ر پشكه‌كانيدا و كار ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كه‌.

شايانى باسه‌ گروپى (زه‌ين) پێشتر كۆمپانياى (الخاتم) ى دامه‌زراندوه‌ كه‌ سه‌ر به‌ كۆمپانياى (الاثير)بوه‌ له‌ ته‌موزى 2013 دا هاتۆته‌ نێو بازاڕى دراوى عێڕاقه‌وه‌ و پاش ته‌واو بونى پرۆسه‌كه‌ كۆمپانياى (زه‌ين) هاتۆته‌ ئاراوه‌.



‌ 1940 جار بینراوه‌
7/19/2016 11:35:00 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved