»  ئابوری
بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ ئێران ناردنى وزه‌ى كاره‌با بۆ عێڕاق ڕاده‌گرێت


هه‌واڵ نيوز
وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئێران ناردنى وزه‌ى كاره‌باى بۆ عێڕاق ڕاگرت له‌ دوو هێڵى (خوڕه‌مشه‌هر – به‌سره‌) و (كه‌رخه‌ - عيماڕه‌) كه‌ بڕه‌كه‌ى ده‌گه‌يشته‌ 8 هه‌زار مێگاوات و ئه‌و هه‌نگاوه‌ بوه‌ دابه‌زينى چه‌ندين فريكوێنسى و وه‌ستانى وێسته‌گه‌كانى به‌رهه‌م هينانى وزه‌ى كاره‌با له‌شارى (به‌سره)‌دا ..

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كيشدا وه‌زيرى كاره‌باى عێڕاق (قاسم الفهداوي) داواى كردوه‌ ده‌ست به‌ جێ سه‌رجه‌م وێستگه‌ ئه‌ندازيارى و هونه‌رييه‌كان كار بكه‌ن بۆ خستنه‌ گه‌ڕى يه‌كه‌كانى به‌رهه‌م هێنان له‌ ماوه‌ى 3 كاتژمێردا و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان..

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى كاره‌با داواى كردوه‌ له‌ هاوڵاتييان زيده‌ڕۆيى نه‌كه‌ن له‌ به‌كارهێنانى وزه‌ى كاره‌بادا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موان سوودمه‌ند بن له‌و خزمه‌تگوزارييه‌.



‌ 2061 جار بینراوه‌
7/28/2016 6:10:16 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved