»  ئابوری
سلێمانى .. گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى تايبه‌ت بۆ ئاسانكارى هاتنى گه‌شتياران


هه‌واڵ نيوز
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گه‌شتوگوزار له‌ شارى سلێمانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ گرتنه‌ به‌رى چه‌ندين ڕێوشوێنى ڕاگه‌ياند بۆ ئاسانكارى كردنى هاتنى گه‌شتياران بۆ سلێمانى و گه‌شه‌پێدانى كه‌رتى گه‌شتوگوزار.

(ئارام شوانى) به‌رپرسى ڕاگه‌ياندنى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گه‌شتوگوزارى سلێمانى ڕايگه‌ياند به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كه‌يان چه‌ندين پلانى داناوه‌ بۆ ڕاكێشانى گه‌شتيارانى ناوه‌ند و باشور بۆ شارى سلێمانى و داواى له‌ خاوه‌ن هۆتێل و شوێنه‌ گه‌شتيارييه‌كان كردوه‌ نرخه‌كانيان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانى ئه‌و كه‌رته‌ و بوژاندنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ى داهات كه‌ ده‌كرێت ڕۆڵێكى به‌رچاوى هه‌بێت له‌ دابين كردنى خۆشگوزه‌رانى بۆ شارى سلێمانى .

ئه‌و به‌رپرسه‌ ده‌شڵێت له‌ ڕۆژانى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا پێشوازى كراوه‌ له‌ 45 هه‌زار گه‌شتيار كه‌ له‌ شاره‌كانى ناوه‌ند و باشورى عێراقه‌وه‌ ڕوويان له‌ سلێمانى كردوه‌ و وتيشى به‌نيازين له‌ جه‌ژنى قورباندا زۆرترين ژماره‌ى گه‌شتياران بگرينه‌ خۆ.

 

‌ 1797 جار بینراوه‌
8/4/2016 10:49:53 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved