»  ئابوری
سۆمۆ چه‌ند كه‌شتييه‌كى هه‌ڵگرى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته‌ ليستى ڕه‌شه‌وه‌


هه‌واڵ نيوز
له‌ كاتێكدا دانوستاندنى نێوان هه‌ولێر وبه‌غداد سه‌باره‌ت چونيه‌تى هه‌نارده‌ كردنى نه‌وتى هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ ، به‌غداد هه‌نگاوێكى ترى نا له‌ ميانه‌ى ته‌نگ هه‌ڵچنين به‌ حكومه‌تى هه‌رێم له‌و بواره‌دا.

كۆمپانياى فرۆشتنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) 3 كه‌شتى نه‌وت هه‌ڵگر كه‌ پيشتر نه‌وتى هه‌رێميان باركردوه‌ خسته‌ ليستى ڕه‌شه‌وه‌ و له‌ نوسراوێكدا داواى كردوه‌ له‌ چيتر كه‌شتييه‌كانى (مران سنتاورۆس) و (وفۆر سمايل) و (ئيس ئين ئۆليڤيا) كه‌ نه‌وتى هه‌رێميان بار كردوه‌ ڕێگه‌يان پينه‌درێت بێنه‌ نێو به‌نده‌ره‌كانى عێراق يان نه‌وت بار بكه‌ن‌.

شايانى باسه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى 2015 ه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگاى توركياوه‌ نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات پاش ئه‌وه‌ى وتى به‌غداد ئه‌و بڕه‌ پاره‌يه‌ى نه‌ناردوه‌ كه‌ له‌سه‌رى ڕيككه‌وتون و به‌غدا لاى خۆيه‌وه‌ كه‌نه‌وت له‌ ڕێگه‌ى كه‌نداوه‌وه‌ هه‌نارده‌ ده‌كات ده‌ڵێت هه‌ولێر ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ى ڕاده‌ست نه‌كردوه‌ كه‌ ڕێككه‌وتبون له‌سه‌رى.


‌ 2055 جار بینراوه‌
8/30/2016 3:43:20 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved