»  ئابوری
بانكى ناوه‌ندى عێڕاق بڕى 5 هه‌زار دۆلار بۆ گه‌شتياران ديارى ده‌كات


هه‌واڵ نيوز
وه‌ك هاوكارييه‌ك بۆ ئه‌و هاوڵاتييانه‌ى به‌نيازن گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكه‌ن بانكى ناوه‌ندى عێڕاق له‌ ڕێگاى بانكه‌كانى (ڕافيده‌ين) و (ڕه‌شيد)ه‌وه‌ برى 5 هه‌زار دۆلار ده‌داته‌ هاوڵاتييان به‌ نرخى 1200 دينار به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆلارێك.

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگاداريش ده‌ڵێت له‌ هه‌مان كاتدا له‌ ڕێگاى بانكه‌ ئه‌هلييه‌كانه‌وه‌ هاوڵاتييان ده‌توانن برى 3 هه‌زار دۆلار به‌ هه‌مان نرخ وه‌ربگرن پاش خستنه‌ ڕووى به‌ڵگه‌نامه‌كان.

ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ده‌شڵێت پێويسته‌ هاوڵاتييان پاسپۆڕتێكى كارا (ماوه‌ به‌سه‌ر نه‌چوو) له‌گه‌ڵ تيكيتى فڕۆكه‌ و به‌ڵگه‌نامه‌ى كه‌سايه‌تى بخه‌نه‌ ڕوو بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و بڕه‌ پاره‌يه‌ .

‌ 1960 جار بینراوه‌
9/13/2016 1:48:01 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved