كێشه‌يه‌كى هونه‌رى هه‌نارده كردنى نه‌وت له كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌نده‌رى جيهان راده‌گرێت
هه‌واڵ نيوز
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار به‌يانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕايگه‌ياند به‌هۆى كێشه‌يه‌كى هونه‌رييه‌وه هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك بۆ به‌نده‌رى جيهانى توركيا وه‌ستاوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ده‌ڵێت كێشه‌كه له ناوچه‌ى (ITI)ى 30 كيلۆمه‌ترى ڕۆژئاواى شارى كه‌ركوك ڕويداوه و بوه‌ته مايه‌ى وه‌ستانى هه‌نارده كردنى نه‌وت له كێڵگه‌كانى كه‌ركوك و جه‌مبور و خه‌باز كه رۆژانه 100 هه‌زار به‌رميل نه‌وتى لێوه هه‌نارده ده‌كرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ده‌شڵێت تيمه‌كانى نۆژه‌ن كردنه‌وه ده‌ست به‌كارن و چاوه‌ڕوانى ده‌كرێت له ماوه‌ى 4 ڕۆژدا ئه‌و كێشه‌يه چاره‌سه‌ر بكه‌ن..
|