»  ئابوری
عێڕاق داواى 13 مليار دۆلار قه‌رز ده‌كات له‌ بريتانيا


هه‌واڵ نيوز
وه‌زيرى پلان دانانى عێڕاق (سلمان الجميلي) ئاشكراى كرد كه‌ له‌ ئاينده‌يه‌كى نزيك دا دانوستاندن له‌گه‌ڵ (بريتانيا)دا ئه‌نجام ده‌درێت بۆ وه‌رگرتنى برى 13 مليار دۆلار وه‌ك قه‌رز له‌و وڵاته‌.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كى وه‌زا‌ره‌تى پلان دانانى عێڕاق دا هاتوه‌ كه‌ (الجميلي) له‌ نوسينگه‌ى تايبه‌تى خۆيدا پێشوازى كردوه‌ له‌ بارۆن (ئيما نيكڵسۆن) نێرده‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا بۆ كاروبارى بازرگانى و به‌ڕێوبه‌رى ئه‌نجومه‌نى كارى عێڕاق و بريتانيا كه‌ به‌ ياوه‌رى ژماره‌يه‌ك له‌ بزنسمانه‌كانى بريتانيا گه‌يشتونه‌ته‌ عێڕاق.

وه‌زيرى پلان دانانى عێڕاق ده‌ڵێت بابه‌تى كاركردن له‌ بوارى وه‌به‌رهێنان له‌ ديداره‌كه‌دا باس كراوه‌ و هه‌لى جێبه‌جێكردنى 4 هه‌زار پرۆژه‌ هه‌يه‌ له‌ بوارى وه‌به‌رهێناندا و حكومه‌ت بۆ شه‌ريكى ڕاسته‌قينه‌ ده‌گه‌ڕێت بۆ جێبه‌جێ كردنيان و كارده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌رتى تايبه‌تى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى وڵاتدا.

وه‌زيرى پلان دانانى عێڕاق خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕيوه‌ بۆ ئه‌نجامى گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ وه‌فدى ميوان و ده‌ڵێت ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى چه‌ندين پرۆژه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داواى بڕى 10 مليار پاوه‌ند (13 مليار دۆلار) له‌ حكومه‌تى بريتانى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كارانه‌ و هاتنى كۆمپانيا بريتانييه‌كان بۆ نێو مه‌يدانى پرۆژه‌كان له‌ عێراق دا.

لاى خۆيه‌وه‌ (نيكڵسۆن) وتى : بريتانيا پاش پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ و ده‌رچوون له‌ يه‌كێتى ئه‌وروپا كارده‌كات له‌ پێناو باشتر كردنى په‌يوه‌ندييكانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى جيهاندا و له‌ نێوياندا عێڕاق و له‌ زوربه‌ى وڵاتاندا له‌ بواره‌كانى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان هه‌وڵ ده‌ده‌ن پرۆژه‌ ئه‌نجام بده‌ن.



‌ 1817 جار بینراوه‌
9/20/2016 1:54:36 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved