»  ئابوری
(سعوديه)‌ له‌ وه‌ڵامى پرۆژه‌ ياساى (جاستا)دا سه‌نه‌ده‌كانى له‌ ئه‌مريكا ده‌فرۆشێت


هه‌واڵ نيوز
ئاژانسى (بلۆمبيرگ)ى ئه‌مريكى تايبه‌ت به‌ بوارى ئابورى ئاشكراى كردوه‌ كه‌ (سعوديه‌) كه‌وتۆته‌ خۆ به‌ فرۆشتنى سه‌نه‌ده‌ داراييه‌كانى له‌ ئه‌مريكا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌يوه‌ندى كردوه‌ به‌ چه‌ندين دام و ده‌زگاى دارايى جيهانه‌وه‌ پاش كه‌متر له‌ هه‌فته‌يه‌ك له‌ ده‌رچوونى بڕيارى ناسراو به‌ (جاستا) كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ سكاڵا تۆمار كردن له‌ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ى ده‌ستيان هه‌بوه‌ له‌ كاره‌ساته‌كه‌ى 11ى سيپته‌مبه‌ردا.

ئامانج له‌ وتووێژانه‌ى (سعوديه‌) ڕاكێشانى زۆرترين ده‌زگاكانى وه‌به‌ره‌هێنانى بيانييه‌ بۆ نێو بازاڕى سعودى بۆ پڕ كردنه‌وه‌ى كورت هێنانى بودجه‌ و كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌ى پێويست بۆ پرۆژه‌كان به‌ شێوه‌يه‌ك كه‌متر پشت ببه‌سترێت به‌ داهاتى نه‌وت.

ئه‌و ئاژانسه‌ ده‌شڵێت : گه‌وره‌ به‌رپرسانى بانكى (جى بى مۆرجان نشايس) بۆ ماوه‌ى 2 رۆژ به‌رده‌وام له‌ كۆبونه‌وه‌دا بوونه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سعودى بۆ تاووتوێكردنى خواستى ئه‌وان بۆ ڕاكێشانى وه‌به‌رهێنان بۆ نێو بازاڕى سعودى و خستنه‌ به‌رباسى كاريگه‌رييه‌كانى ياساى (جاستا) له‌ سه‌ر بازاڕى داراريى سعودى .

هه‌روه‌ها (بلۆمبێرگ) ده‌ڵێت كه‌ سعوديه‌ به‌نيازى فرۆشتنى سه‌نه‌ده‌ به‌ بڕى 10 مليار دۆلار .




‌ 1775 جار بینراوه‌
10/7/2016 8:09:02 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved