نه‌زاهه.. عێڕاق خاوه‌نى چه‌ندين كێڵگه‌ى برنج و چايه له تايلاند و فيليپين و پشت گۆيانى خستوه
هه‌واڵ نيوز
په‌رله‌مانتار (عادل نوري) وته‌بێژ به‌ناوى ليژنه‌ى نه‌زاهه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاشكراى كرد كه عێڕاق چه‌ندين كێڵگه‌ى برنج و چاى هه‌يه له تايلاند و فيليپين دا كه له حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى بيسته‌م دا كڕيونى و پشت گوێ خراون و وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه و بازرگانى بايه‌خيان پێنه‌داون سه‌ره‌ڕاى پێويستى زۆرى عێڕاق پێيان له‌م بارودۆخه‌دا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت: عێڕاق قه‌رزى داوه به چه‌ندين وڵاتى ئه‌فريقى كه ماوهيكى زۆره داواى نه‌كردۆته‌وه و به پێى ڕێككه‌وتنه‌كان سوويان هاتۆته سه‌ر و زياد بوونه به‌ڵام وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه هيچ هه‌نگاوێكى نه‌ناوه بۆ داواكردنهوهيان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره سه‌رسورمانى خۆشى ده‌ربڕيوه سه‌باره‌ت داوانهكردنهوهى قه‌رزه‌كان له كاتێكدا حكومه‌ت به‌نيازه له 2017 دا چه‌ندين باج بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ئه‌و كاڵايانه‌ى هاوڵاتييان له ژيانى ڕۆژانهياندا به‌كاريان ده‌هێنن.
|