»  ئابوری
ئه‌واپيك: كوه‌يت و عێڕاق و سعوديه‌ 30% ى نه‌وتى يه‌ده‌گى جيهان پێك ده‌هێنن


هه‌واڵ نيوز
ڕێكخراوى وڵاتانى عه‌ره‌بى هه‌نارده‌كارى نه‌وت (ئه‌واپيك) ڕايگه‌ياند : نه‌وتى يه‌ده‌گ له‌ سعوديه‌ و عێڕاق و كوه‌يت دا ده‌گاته‌ 511.2 مليار به‌رميل كه‌ ئه‌وه‌ش 30% ى يه‌ده‌گى نه‌وتى جيهان پێك ده‌هێنێت.

ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌ بڵاوكراوه‌ى مانگانه‌ى خۆيدا ده‌ڵێت سه‌رجه‌م نه‌وتى يه‌ده‌گ له‌ جيهاندا خه‌مڵێنراوه‌ به‌ 1.697 مليار به‌رميل نه‌وت له‌ كۆتايى ساڵى ڕابوردودا.

به‌ وته‌ى (ئه‌واپيك) ڕێكخراوى وزه‌ى جيهانى پێشبينى ده‌كات كه‌ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌ ساڵى 2040 دا بگاته‌ 100.4 مليۆن به‌رميل له‌ ڕۆژێكدا و به‌ ته‌نها به‌رهه‌مى حه‌وت وڵاتى عه‌ره‌بى (جه‌زائير – عێڕاق – كوه‌يت – قه‌ته‌ر – ليبيا – سعوديه‌ - ئيماڕات) بگاته‌ 35.3 مليۆن به‌رميل له‌ رۆژێكدا كه‌ ده‌كاته‌ 35.2% به‌رهه‌مى نه‌وت له‌ جياندا له‌ 2040 دا.




‌ 1793 جار بینراوه‌
10/30/2016 8:39:42 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved