»  ئابوری
عێڕاق و ئوردن دانوستاندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ هه‌نارده‌ كردنى نه‌وت و غاز له‌ ڕێگاى ئوردنه‌وه‌


هه‌واڵ نيوز
بڕياره‌ سبه‌ينێ يه‌كشه‌ممه‌ عێڕاق و ئوردن دانوستاندن بكه‌ن بۆ تاووتوێكردنى بابه‌تى ڕاكێشانى بۆڕييه‌كى نه‌وت و غاز له‌ به‌سره‌وه‌ به‌ره‌و خاكى ئوردن و له‌وێوه‌ به‌ره‌و ميسر.

بڕياره‌ سبه‌ينێ (ابراهيم يوسف) وه‌زيرى وزه‌ و سامانه‌ سروشتييه‌كانى ئوردن به‌سه‌ردانێك بگاته‌ به‌غداد بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق دا سه‌باره‌ت ئه‌و دۆسێيه‌.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كى حكومه‌تى ئوردنيدا هاتوه‌ كه‌ له‌و سه‌ردانه‌دا (ابراهيم يوسف) له‌گه‌ڵ (جبار لعيبي) وه‌زيرى نه‌وتى عێڕاق كۆده‌بێته‌وه‌ وێڕاى ئه‌نجامدانى چه‌ند ديدارێك له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانى عێڕاقيدا بۆ خستنه‌ به‌رباسى پرۆژه‌ى ڕاكێشانى بۆرييه‌كى نه‌وت له‌ به‌سره‌وه‌ بۆ نێو خاكى ئوردن.

حاڵى حازر عێڕاق بڕيارى داوه‌ ڕێڕه‌وه‌ى ئه‌و بۆرييه‌ له‌ به‌سره‌وه‌ به‌ره‌و سنورى سعوديه‌ بڕوات و له‌وێوه‌ بگاته‌ شارى (الزرقاء) ى ئوردنى و دواتر بگاته‌ شارى (العقبه‌) له‌ باشورى ئوردن وله‌وێوه‌ بگه‌يه‌نرێته‌ ميسر .

پێشتر نه‌خشه‌يه‌كى تر بۆ ئه‌و پرۆژه‌يه‌ دانرابوو به‌ڵام پاش داگير كردنى به‌شێكى زۆرى شارى ڕه‌مادى له‌ لايه‌ن داعشه‌وه‌ نه‌خشه‌كه‌ ئاڵوگۆڕى به‌سه‌ردا هات.




‌ 1890 جار بینراوه‌
11/12/2016 6:51:03 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved