»  باکور
ئەگەرەكانی هەڵبژاردنی داهاتوو لە توركیا
شنۆ هیرانی


لەماوەی یەك ساڵ و نیودا وڵاتی توركیا بەسێ  هەڵبژاردندا تێپەڕی كرد، كە بریتی بوون لە هەڵبژاردنی شارەوانیەكان، سەرۆكایەتی كۆمارو پەرلەمان.
دەرئەنجامەكانیش لە چوارچێوەی چەند خاڵێكی گرنگدا بە كۆتا هاتن:-
یەكەم: دۆخێكی تایبەت هەبوو سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی 7ی حوزەیرانی ئەم ساڵ، وایكرد كە گۆڕەپانی سیاسەتی توركیا لەنێوان چوار پارتیدا دابەش ببێت كە هەریەكەیان نوێنەرایەتی دید و ئادیۆلۆژیای جیاوازن، ئەم دەرئەنجامەش هەڵقوڵای ئەو شەپۆڵە گۆڕانكاریانەبوون كە لە ناوچەكەوە ڕوویاندا و درێژەی هەیە.
دووەم: ئەم پارتانە هەریەكەیان لە چوارچێوەی ناسنامە ئادیۆلۆژیەكەی خۆیدا و وابەست بە هەڵوێستی سیاسی كە بەشێكی زۆری پەیوەندی بەو هەڵوێستە سیاسیانەوە هەبوو كە دەوڵەتی توركیا لە سەر ئاستی سیاسەتی دەرەوە پەیڕەوەی دەكرد و بە شێكیش ناوخۆیی بوون قەتیس مانەوە.
سێیەم: ئەو جەمسەرە سیاسی و كەلتوریەی كە لە نێوان ئەم پارتانەدا درووست بوون، لە نێو ساسەتی ناوخۆی توركیا گرژی و كێبڕكێیەكی توندی هێنایە كایەوە، هەمووكایەكانی ژیانی لە توركیا كاریگەر كرد، ئەو كاریگەرییەش ئەوەبوو كە خودی دەنگدەری توركیا لە ناو بازنە بەندی ئەم جیاوازییە ئایدیۆلۆژی وفرە جەمسەریەدا گیر بخوات، كە دەرئەنجام فەشەل پێكهێنانی حكومەتی بە دوای خۆیدا هێناو هەڵبژاردنی داهاتووش كە بڕیارە لە1ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بكرێت بەدوور نابێت لە هەمان كاریگەر.
زۆر ئاساییە لە وڵاتیكدا هەموو تاكەكان یەك دەنگیان نەبێت، بەڵام ئەوەی لە توركیا گووزەری كرد ڕەنگدانەوەی تەواوی ئەو دۆخە سیاسییەبوو كە لە وڵاتدا هەبوو.
ئەردۆگان و پارتەكەی بەباشی لە زانستی ئەوەدان، ئەگەر گۆڕانكارییەك بەسەر دۆخەكەدا نەهێنن ئەوە هەمان سیناریۆ بۆی هەیە دووبارەبێتەوە، ئەو جەنگەی كە ئێستا لە كوردستان هەیە زادەی ئەو بیرۆكەیەی ئاك پارتی و ئەردۆگانە، ئەگەر نا ئەوا خەونی گەڕاندنەوی سەردەمەكانی پان عوسمانیزمەكەی ئەردۆگان و داودئۆغڵو لەگەڵ ڕەشەباكەی كە لەچیاكانی باكووری كوردستان هەڵ دەكەن بەربا دەچێت.
7ی حوزەیران دوو فاكتەری جیاوازی لە هەڵبژاردنەكانی تری هەبوون، یەكێكیان نەبوونی ئەردۆگان وەك سەرۆكی ئاك پارتی، ئەویترشیان تێپەڕاندنی بەربەستەكەبوو لەلایەن هەدەپەوە.
هەچەندە بەپێی ئەوەی ئاك پارتی براوەی یەكەم بوو، بەڵام ئەمجارە دەنگدەران  ڕێگەیان نەدا سیستمی وڵات لەپەرلەمانیەوە بۆ سەرۆكایەتی بگۆڕدرێت، هەدەپیش توانی سەر بكەوێت و دوو پارتەكەی تری ئۆپزسیۆنیش پارێزگاری لە پێگەكانی خۆیان بكەن، ئەمەش بووە شكستە گەورەكەی ئاك پارتی.
بەڵام ئێستا هەموو دۆخەكان گۆڕانكاری زۆر گەورەیان بەسەردا دێت، ئەو شەپۆلە سیاسیەی كە هەڵی كردووە هەژموونێكی ئەوەندە بەهێزی هەیە دەتوانێ هەموو تابلۆكان سەروژێر بكات.
لە 1ی تشیرینی دووەمی ئەمساڵدا ئایا ئاك پارتی دەتوانێ وەك 14 ساڵی ڕابردوو بە تەنها ببێتەوە دەسەڵات؟
ئەگەر پێچەوانەش بوو كە ئەمە ئەگەرێكی زۆر نزیكە، ئەوە هەم بۆ سیاسەتی بەڕێوەبردنی وڵات و هەم بۆ خودی كەسایەتی ئەردۆگانیش ریسكێكی سیاسی مەترسیدار دەبێ.


‌ 6433 جار بینراوه‌
10/4/2015 5:30:56 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
1
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved