»  ئابوری
عێڕاق گه‌وره‌ترين بازاڕى كاشى ئێرانه‌


هه‌واڵ نيوز
به‌رپرسێكى ئێرانى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2-12-2016 ڕايگه‌ياند  كاشى ئێرانى 80% پێداويستييه‌كانى بازاڕى عێڕاق دابين ده‌كات به‌هۆى كه‌مى داواكارى له‌ نێو ئێران دا له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌ و وتيشى كه‌ كاشى توركى ڕكابه‌رى به‌رهه‌مى ئێران ده‌كات له‌ عێراق دا.

(مسته‌فا غودارزى) به‌ڕێوبه‌رى يه‌كێتى فرۆشيارى وبه‌رهه‌مى كاشى ئێرانى ده‌ڵێت به‌رهه‌مى مه‌ڕمه‌ڕ له‌ نێوخۆى ئێران دا ته‌نها 20% فرۆشتن پێكده‌هێنێت به‌هۆى قه‌يرانى داراييه‌وه‌ و 80% ى به‌رهه‌مه‌كانمان له‌ عێراق دا ساغ ده‌كه‌ينه‌وه‌ .

(غودارزى) ده‌شڵێت به‌هۆى ڕكابه‌رى كاشى توركى بۆ به‌رهه‌مى ئێرانى ئه‌وان نرخه‌كانيان داشكاندوه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ى ئاستى فرۆشتن له‌و پله‌يه‌ى پێى گه‌يشتوه‌.

‌ 1547 جار بینراوه‌
12/2/2016 11:28:34 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved