»  ناوچەیی
ئەنقەرە داعشە توركەكان لە حەویجە دەكێشێتەوە



لەگەڵ ئازادكردنی بەری چەپی شاری موسڵ و نزیكبونەوەی وادەی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە، دەزگای میتی توركی داعشە توركەكان لە حەویجە دەكشێنێتەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری كەركوك تایبەت بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:" زیاتر لە (173) داعش لە رێگای هەماهەنگی و كارئاسانی چەند كەسانێكی جێبەجێكارەوە لە حەویجەوە بەرەو كوردستان دەرباز بوون.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد:" دوای  ئازادكردنی بەری چەپی شاری موسڵ لەلایەن هێزە عێراقییەكان و نزیكبوونەوەی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی قەزای حەویجە، ناكۆكی كەوتۆتە نێو ئەمیرو سەركردەكانی داعش"، وتیشی:" ئەو ناكۆكییە بۆتە هۆكاری هەڵاتنی زیاتر لە (173) داعش بەرەو ناوچەكانی كوردستان، كە بەشێكیان خێزانەكانیشیان لەگەڵدایە".
بە وتەی سەرچاوە ئەمنییەكە، شێوازی هەڵاتنی داعشەكان بە هاوكاری و هەماهەنگی چەند كەسێكە  لە كوردستانەوە بەرانبەر بە بڕێك پارە.
سەرچاوەكە باسی لەوەشكرد:" هەڵاتنی بە كۆمەڵی چەكدارانی داعش، وای لە سەركردەكانی ئەو رێكخراوە كردووە رووبەڕووی كێشەی كەمی چەكدار ببنەوە لە بەرەكانی شەڕ".
سەرچاوەكە ئەوەشیخستەڕوو:" هەڵاتنی ئەو داعشانە لە ناوچەكانی حەویجەو دەوروبەری دەستی دەزگای میتی توركی لە پشتەو دەیەوێت داعشە توركەكان لەو ناوچەیە دوور بخاتەوە كە مەترسی ئازاكردنیان لەسەرە".
نەشیشاردەوە:" پێشتر ئەو داعشە توركانە لە حەویجەو دەوروبەری بۆ نانەوەی پشێوی لەناو كەركوك دانرابوون، بەڵام زۆری فشارەكانی ئێستا وای لە دەزگای میت كردووە بەزووترین كات داعشەكانی خۆی لەناوچەكە بكێشێتەوەو دواتر بەرەو توركیا دەربازیان بكات".





 




‌ 674 جار بینراوه‌
2/4/2017 10:14:20 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved