»  عێراق
شیعە كار بۆ دابڕانی سامەرا لە تكریت ئەكات




لە ئێستادا چەند لایەنێكی شیعی كار بۆ ئەوە دەكەن، شاری سامەڕا لە پارێزگای سەڵاحەدین داببڕن و بیخەنەوە سەر پارێزگای بەغدای پایتەخت، چونكە حكومەتی بەعس لە حەفتاكانی سەدەی رابردوو ئەو شارەی لە بەغدا دابڕی و كردیە سەر سەڵاحەدین.
ئامانجی لایەنە شیعەكان لەو هەوڵەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە  لە كاتی دروستبوونی هەرێمێكی سوونە نشین، شاری سامەڕا نەكەوێتە نێو ئەو هەرێمە سوننە نشینەوە، چونكە هەردوو مەزارگەی (ئیمام عەسكەری ) شیعەكانی دەكەوێتە ئەو شارەوە.
شیعەكان بەو هەوڵەیان دەیانەوێت سامەڕا بگەڕێننەوە سەر بەغدا، بۆ ئەوەی لە كاتی دروستبوونی هەرێمی سوننیدا لە عێراق ئەو شارە لەسەر بەغدا بێت، چونكە ئەگەر بە غدا لە چوارچێوەی هەرێمی شعیش نەبێت، ئەوە ەبێتە هەرێمێكی سەربەخۆو شیعەكان تیایدا باڵادەستن.
جێی باسە كاتێك حكومەتی بەعس سامەڕای لە بەغدا دابڕی و خستیە سەر پارێزگایەكی نوێ بەناوی سەڵاحەددین، دانیشتوانی سامەڕا بەو كارە نیگەران بوون و خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوایانكرد سامەڕا بكرێتە پارێزگا، چونكە دانیشتوانەكی زۆرترەو لە پێش تكریتەوە دروست بووە.
‌ 783 جار بینراوه‌
2/11/2017 10:02:51 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved