»  کوردستان
پەروەردە لە دیاردەی وازهێنان لە خوێندن دەكۆڵێتەوە



وەزارەتی پەروەردە ئامادەكاری بۆ ئامارێكی دروست لەسەر هۆكارو ژمارەی ئەو خوێندكارانە دەكات، كە لە پرۆسەی خوێندن دوركەوتونەتەوە.
سامان سیوەیلی؛ وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند"وەزارەتی پەروەردە كار بۆ دەستخستنی ئامارێكی دروست لەسەر ژمارەی ئەو خوێندكارانە دەكات، كە لە پرۆسەی خوێندن دوركەوتونەتەوە"، روونیشیكردەوە:"بۆ ئەو مەبەستە، فۆرمێكی تایبەت بەسەر بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەكان دابەشكراوە، تا لە رێگای قوتابخانەكانەوە پڕبكرێتەوە و بگەڕێنرێتەوە بۆ وەزارەت".
وەك وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، ئاماژەی پێیدا:"لە فۆڕمەكەدا داوای ژمارەی دروستی ئەو خوێندكارانە كراوە، كە وازیان لە خوێندن هێناوە، لەگەڵ خستنەڕووی هۆكاری وازهێنانیان".
سامان سیوەیلی؛ ئاشكراشیكرد:"ئامانجی وەزارەت لەم هەنگاوە، دەستخستنی ئامارێكی دروست لەسەر ژمارەی ئەو خوێندكارانەی وازیان لە خوێندن هێناوە، تا بتوانرێت بە وردی لە بابەتەكە بكۆڵێتەوەو ڕێوشوێنی پێویستی بۆ بگیرێتەبەر".
جێی وتنە، لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە گەنجان لە پرۆسەی خوێندن دوردەكەونەوەو هۆكارەكەشی بۆ كەمدەرامەتی دارایی دەگەڕێننەوە.

 
‌ 93 جار بینراوه‌
2/11/2017 10:08:37 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved