»  کوردستان
مامەڵەی گۆڕینی ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی رادەگیرێت



حكومەتی هەرێم مامەڵەی گۆڕینی ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی رادەگرێت و بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمیش، رایدەگەیەنێت:"بڕیارەكە ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتیش دەگرێتەوە".
لیوا ڕزگار عەلی؛ بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم، بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"مامەڵەی گۆڕینی ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی راگیراوە"، روونیشیكردەوە:"بڕیارەكە ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتیش دەگرێتەوە".
بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم، لەئێستادا تابلۆی تاكسی تەنها دەدرێت بەو ئۆتۆمبێلانەی كە  لە بنەڕەتدا بە جۆری تاكسی هاوردەی هەرێم كراون، ئاماژەی بەوەشدا:"ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی تاكسیان پێ دەدرێت، دەبێت لە كۆمپانیاوە بەڕەنگ و مەرجی تایبەتی تاكسی دروستكرابن".
هاوكات لیوا ڕزگار عەلی؛ بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم، ئاشكراشیكرد:"بە هەمانشێوە مامەڵەی گۆڕینی ئۆتۆمبێلی تاكسی بۆ تایبەت راگیراوە".
 
‌ 314 جار بینراوه‌
2/11/2017 10:09:48 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved