»  کوردستان
پێشمەرگە بەغداو هێزە هاوبەشەكان بە دواخستنی رزگاركردنەوەی حەویجە تۆمەتبار دەكات
رەوان تالیب



هێزی پێشمەرگە، حكومەتی عێراق و سەركردایەتی هێزە هاوبەشەكان بەهۆكاری دواكەوتنی پرۆسەی رزگاركردنی قەزای حەویجە تۆمەتبار دەكات.
لیوا هیوا عەبدوڵڵا، جێگری فەرماندەی میحوەری چواری هێزەكانی پێشمەرگە لە باشوری كەركوك، تایبەت بە (هەواڵ)، رایگەیاند:"حكومەتی عێراق و سەركردایەتی هێزە هاوبەشەكان رزگاركردنی قەزای حەویجەیان دواخستووە"، روونیشیكردەوە:"رزگار نەكردنی قەزای حەویجە لە دەستی (داعش) لە ئەستۆی هێزی پێشمەرگە نییە".
وەك جێگری فەرماندەی میحوەری چواری هێزەكانی پێشمەرگە لە باشوری كەركوك، ئاماژەی پێیدا:"تائێستا وەك هێزی پێشمەرگە چەند جارێك لەگەڵ حكومەتی عێراق و هێزە هاوبەشەكان بۆ پرسی ئازادكردنی حەویجە كۆبوینەتەوە".
لیوا هیوا عەبدوڵڵا، ئاشكراشیكرد:"هێزی پێشمەرگە لە ئامادە باشیدایەو هەر كات بڕیار لەسەر ئازادكردنی حەویجە بدرێت، وەك هێزی پێشمەرگە كێشەمان نییە".
‌ 174 جار بینراوه‌
2/11/2017 10:14:18 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved