»  کوردستان
لێپرسراوی بازنەی حەمرین: حەشد شەعبی رێگرە لە گەڕانەوەی نازحەكانی سلێمان بەگ
رەوان تالیب


بەرپرسێكی یەكێتی نیشیتمانی كوردستان دەڵێت حەشدی شەعبی رێگرە لە گەڕانەوەی نازحەكانی ناوچەی سلێمان بەگ لە خورماتوو نەك (داعش)، پێشیوایە پرۆسەی گەڕانەوەیان كارێكی قورسەو یەك ساڵی دەوێت.
مەلا كەریم؛ لێپرسراوی بازنەی حەمرینی یەكێتی نیشیتمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"حەشدی شەعبی رێگرە لە گەڕانەوەی نازحەكانی ناوچەی سلێمان بەگی دانیشتووی خورماتوو نەك (داعش)"، روونیشیكردەوە:"تەنها حەشدی شەعبیە رێگری دەكات و هیچ رێگریەكی دیكە بوونی نییە".
بە وتەی لێپرسراوی بازنەی حەمرینی یەكێتی نیشیتمانی كوردستان، گەڕانەوەی نازحەكانی سلێمان بەگ كاتی دەوێت و كارێكی ئاسان نییە، ئاماژەی بەوەشدا:"ئەگەر ئێستا بڕیاری گەڕانەوەی نازحەكان بدرێت، نزیكەی ساڵێك بۆ گەڕانەوەی نازحەكان پێویستە"، هۆكاری ئەمەشی بۆ نەبوونی هیچ خزمەتگوزارییەكی وەك قوتابخانەو نەخۆشخانە لە ناوچەكە گەڕاندەوە.
هاوكات مەلا كەریم؛ لێپرسراوی بازنەی حەمرینی یەكێتی نیشیتمانی كوردستان، ئاشكراشیكرد:"مەترسی خەڵكی سلێمان بەگ زیاتر لایەنی ئەمنی ناوچەكەیانە، چونكە ئەگەر ترسی ئەمنی نەبێت ئەوان بەبێ ئاوو كارەبا دەتوانن بچنەوە ناوچەكانیان".


‌ 490 جار بینراوه‌
2/11/2017 10:15:19 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved