»  کوردستان
هیچ ئەركێكی سەربازییان نییە - حكومەتی هەرێم پێنج ملیارو 70 ملیۆن دینار موچە دەداتە زێرەڤانی پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا
هەواڵ


پارتی دیموكراتی كوردستان 6500 كەسی لە پێكهاتەكانی ناوچەكانی دەشتی نەینەوا لە چوارچێوەی هێزی تایبەتی بەناوی پێشمەرگەی زێرەڤانی عەرەب و مەسیحی و شەبەك و ئێزدی دادەمەزرێنێت كە موچەكەیان لەسەر حكومەتی هەرێمە.
لەو بارەیەوە ئەوەی تا ئێستا زانراوە هێزەكان پێكهاتوون لە هێزی عەرەبی پێشمەرگەی زێرەڤانی 2000 چەكدارو هێزی مەسیحی پێشمەرگەی زێرەڤانی 2500 چەكدارو هێزی شەبەكی پێشمەرگەی زێرەڤانی 1000 چەكدارو هێزی ئێزدی پێشمەرگەی زێرەڤانی 1000 چەكدار.
سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بە (هەواڵ)ـی راگەیاند:" موچەی هەر چەكدارێك لەو هێزانە، 780 هەزار دیناری عێراقیە".
بەو پێیەش مانگانە (پێنج ملیارو 70 ملیۆن دینار) لە خەزینەی هەرێم  بۆ ئەو 6500 كەسە تەرخان دەكرێت، جگە لە دابینكردنی چەك و كەرەستەی سەربازی و خۆراك، ئەمەش لە كاتێكدایە بە هۆی قەیرانی داراییەوە بڕێكی زۆر لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە ناوی پاشەكەوتی موچەوە دەبڕدرێت و هیچ مانگێكیش وادەی دابەشكردنی موچە دیاریكراو نییە.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد:" تا ئێستا ئەو هێزانە بەشداری هیچ پێكدادانێكی سەربازییان نەكردووەو هیچ ئەركێكی سەربازیشیان پێ نەسپێردراوەو زۆربەشیان دەوام ناكەن".

‌ 550 جار بینراوه‌
2/11/2017 10:16:02 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved