»  وەرزش
 لیژنەی سەرپەرشتی تیپە میللییەكان خولێك بۆ تازەپێگەیشتووان ساز دەكات


لیژنەی سەرپەرشتی  تیپە میللییەكانی كەركوك بۆ یەكەمینجارو بە هاوكاری لقی كەركوك سەنتەری نیشتمانی بۆ سەرپەرشتیكردنی بەهرەمەندە وەرزشیەكان خولێكی لەسەر ئاستی تیپە میللییەكان بۆ تازەپێگەیشتووان سازكرد.
رەفعەت حەسەن سەرۆكی لیژنەی سەرپەرشتی تیپە میللییەكانی كەركوك سەبارەت بە خولەكە بۆ لاپەڕەی وەرزشی(هەواڵ) رایگەیاند: “  ئەمە یەكەمینجارە لیژنەكەمان خولێك بۆ تازەپێگەیشتووانی تیپە میللییەكانی كەركوك ساز دەكات”،  وتیشی: “ مەبەست لە خولەكە برەودانە بە ئاستی یاریزانە تەمەن بچووكەكان و 21 تیپی گەڕەكە جیا جیاكانی شاری كەركوك بەشداری لە خولەكە دەكەن “.
روونیشیكردەوە:” خولەكە هەفتەی رابردوو دەستیپێكردووەو یارییەكانیشی بە چوونە دەرەوە بە یەك دۆڕاندن بەڕێوەدەچن” .

‌ 467 جار بینراوه‌
2/11/2017 10:33:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved