»  پەڕەموچ
كە فرمێسك تێكەڵ بە ئۆسكار دەبێت (11) ئەكتەری هەڵبژێردراوی ئۆسكار مەرگ مەودای نەدا خەڵاتەكەیان ببینن
ئا/پەڕەمووچ


كاندیدكردنی فیلمی Fences بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسكار لەسەر باشترین دەقی سینەمایی بە هیچ شێوەیەك مایەی كتوپڕی نەبووە، دینزیل واشنتۆنی گەنمڕەنگ و ڤیۆلا دیفیسی ژنە ئەكتەری ئەمریكی بۆ ئەم وەرزەی میهرەجانی ئۆسكار دوانەی ركابەر بوون لەسەر وەرگرتنی خەڵاتەكە، بێگومان تێكستی سینەمایی ئەم فیلمە لە شانۆنامەیەكەوە وەرگیراوە كە ئۆگست ویلسۆنی نووسەرەكەی ساڵی 2005 كۆچی دوایی كردووە. شانۆنامەی Fences كە بۆ هەر دوو خەڵاتی پۆلیتزەرو تۆنیی ئەدەبی كاندیدكرابوو ویلسۆنی نووسەری دەقەكە داوای لێكرا بگۆردرێت بۆ فیلمی سینەمایی، بەڵام ویلسۆن سوربوو لەسەر كاراكتەرو دەرهێنەرێكی رەشپێست بۆ فیلمەكە، بەو هۆیەوە فیلمەكە دواكەوت و دواجار رێككەوتن لەسەر واشنتۆنی رەشپێست، هەر خودی واشنتۆن وەك باشترین ئەكتەر لە رۆڵی ماكسۆن لە فیلمەكە كاندیدكرا ، بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆنیی كاچنەری نووسەری شانۆیی و كاری داهێنەرانەیان ئەنجامدا، ئەو دەقەی ویلسۆن كەوتە سەر شاشەی واڵا و دواجار سەركەوتن هەر بۆ ویلسۆنی نووسەری دەقە رەسەنەكە بوو، دواتر مەسەلەكە نائاسایی كەوتەوەو ئۆكست ویلسۆن بەهۆی سور بوونیەوە بەر لە وەرگرتنی خەڵاتەكە بە یازدە ساڵ وادەی بەرزەخی هات.
جگە لە ناوبراو بەدەیان كارگێڕانی بەرهەمی سینەمایی و نووسەرو سیناریست و موزیكژەن و دیزاینەری جلوبەرگ هەن هەڵبژێردراون بۆ خەلاتی ئۆسكار بەڵام بەر لە وەرگرتنی كۆتایی بە ژیانیان هاتووە، هەندێكیی تریشیان خەڵاتەكەیان دوای مردن پێپەخشراوە.
لە 26ـی فرایەر / شوباتی 2017، ئایا ئۆگست ویلسۆن لەدوای مردنییەوە بە یازدە ساڵ یەكێك لە خەڵاتەكانی ئۆسكار دەچنێتەوە؟
بەپێی ماڵپەڕی Refinery29 ئەمریكی تایبەت بە هونەرمەندان و ئەكتەرانی سینەمایی ئێستا بە لیستی ناوە هەڵكەوتەكانی مێژووی خەڵاتی ئۆسكاردا دەچینەوە كە دوای مردن دەستەبەریان كردوون.
 
(1) ئۆگست ویڵسۆن
براوەی ئۆسكاری باشترین سیناریۆ وەرگیراو لە دەقی شانۆیی لە 26/فبرایەر لەدوای مردنیەوە بە(11) ساڵ بەر ئۆگست ویلسۆن دەكەوێت، ویلسۆنی نووسەری شانۆنامەی Fences لە تشرینی یەكەمی ساڵی 2005 دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر كۆچی دوایی دەكات.

(2) ئۆدری هیپۆڕن
ئۆردی هیپۆرن ژنە ئەكتەری ناودار لە 20ـی ینایەر/ كانونی دووەمی 1993 بە شێرپەنجەی گەدە كۆچی دواییكردووە، ئەویش رێك بە چەند رۆژێك بوو كە كاندیدكردنی بۆ خەڵاتی هێرشلۆتی مرۆیی راگەیەندرا، بەرانبەر بە كاركردنی لەگەڵ رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (UNICEF)، بەڵام چین ڤیرێری كوڕی لە ئاهەنگی ڤیستڤاڵی خەڵاتەكانی ئۆسكار لەئاداری هەمان ساڵ خەڵاتەكەی لەجیاتی وەرگرت.

(3)هێت لیدگەڕ
هێت لیدگەر ئەكتەری ئوسترالی لە 22ـی كانوونی دووەمی 2008 بە وەستانی كتوپڕی دڵ كۆچی دوایی كردووە، هۆكارەكەشی وەرگرتنی بڕی زیادی دەرمان بووە كە پزیشك بۆی نوسیبوو، ئەو دەرمانە گیراوەیەكی خەستی هۆشبەری تیایەو بۆتە هۆی مردنی.
 لەسەر فیلمی The Dark Knight كە هێشتا لە كاتی ئامادەكاریدابوو بۆ ناوبراو بووە مایەی خەڵاتی ئۆسكار وەك باشترین ئەكتەری یاریدەدەر (كاراكتەری دووەم)، لەسەر رۆڵَی جۆكەر، خانەوادەكەی خەڵاتەكەیان لەجیاتی وەرگرت.
 
(4) جیمس دێن
جیمس دێن ئەستێرەی ناوداری هۆلیود دوو خەڵاتی ئۆسكاری لەسەر رۆڵی باشترین ئەكتەر لەدوای مردنییەوە وەرگرتووەن هۆكاری مردنی لە 30 سێپبتەمبەر/ ئەیلولی 1955 بە كارەساتی هاتوچۆ بووە.
جیمس دێن لە مێژووی خەڵاتی ئۆسكار یەكەم ئەكتەرە لەدوای مردنییەوە خەلاتەكەی پێ ببەخشرێت، خەلاتەكەی لەسەر فیلمی East of Eden 1955وەرگرتووەو بۆ ساڵی دواتر دووبارە لەسەر فیلمی Giant هەمان خەڵاتی پێ بەخشراوە.

(5) پیتەر فینش
لەسەر باشترین رۆڵ لە فیلم ساڵی 1997 خەڵاتی ئەكادیمی (وۆرد)ـی بردۆتەوە، بەڵام بەر لە دەستپێكردنی ڤیستڤاڵەكە بەدوو مانگ بەهۆی گرفتی دڵەوە كۆچشی دوایی كردووە، بەمەش چووە لیستی خەڵاتی ئۆسكاری دوای مردن، فینش یەكەم ئوسترالییە كە خەڵاتی ئۆسكاری لەسەر باشترین فیلم بەناوی The Network پێ ببەخشرێت، خەڵاتەكە درایە دەست ئەلیتا فینشی خێزانی كە هاوكات ژنە نووسەری رۆمانی چایافسكییە كەدواتر هۆلیود وەك بەرهەمێكی سینەمایی بە فیلم دەری هێناوە.

(6) بریدژیت. ئۆكنور
ژنە نووسەری سینەمایی بە رەگەز بەریتانی لەگەڵ پیتەر سترۆجانی هاوسەری لە فیلمیTinker Tailor Soldier Spy بەشداری كردووە، ساڵی 2010 بەنەخۆشی شێرپەنجەی خوێن كۆچی دواییكردووە، ساڵی 2012 خۆی و هاوسەرەكەی لەسەر باشترین دەقی سینەمایی لە رمان وەرگیراو خەڵاتی ئەكادیمی بەریتانی لەسەر هونەرەكانی فیلم و درامای تەلەفزیۆنی (BAFTA)دەبەنەوە، هاوكات هەردوكیان خەڵاتی ئۆسكار لەسە هەمان تێكست دەبەنەوە، ئەگەر بڕوانینە فیلمەكە بە ئاشكرا جێپەنجەی لەسەر كارە هونەریەكانی فیلمەكە دەبینین.

(7) سیدنی پۆلاك   
سیدنی پۆلاك ئەكتەرو دەرهێنەری ناوداری بەریتانی لەدوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە مایۆ/ ئایاری 2008 كۆتایی بە ژیانی پڕ لە ئازاری هات، بەڵام كاتێك لەسەر فیلمی The Reader بۆ خەلاتی ئۆسكار كاندیدكرا و ساڵی 2009 وەك باشترین فیلم لە فیستڤاڵكە هەڵبژێردا، چووە ناو لیستی خاوەن خەڵاتەكانی ئۆسكار، لیستی ئۆسكاری هونەرمەندە كۆچكردووەكان، خەڵاتەكە درایە خانەوادەكەی.

(8) ئەنتۆنی مانجێلا
هاوشێوەی پۆلاك، كاندیدكردنی مانجیلا وە باشترین بەرهەمهێنەری فیلمی The Reader درەنگ كەوت و دوای دەرهێنانی هەردوو فیلمی The English Patient، و The Talented Mr. Ripley.
تەواوی ناوبانگی جیهانی هۆلیودی گرتەوەو بەهۆیەوە گەیشتە هەموو جیهان، مانجیلا بەهۆی نەخۆشی خوێن بەربوونەوە لە مارس/ ئاداری 2008 كۆچی دوایی كردو لە شوباتی ساڵی 2009 واتا بە یازدە مانگ دوای مردنی خەڵاتەكەی پێ بەخشرا.

(9) سپنسر تریسی
سپنسر تریسی دوای تەواوكردنی فیلمی Guess Who‌s Coming to Dinne بە (3) هەفتە بەهۆی گرفتێكی گەورەی شادەماری دڵەوە ساڵی 1967 كۆچی دوایی كردووە، لەبەر ئەوەی رۆڵێكی زۆر جوانی لە فیلمەكە وەك كاراكتەری سەرەكی بینیوە، بەو هۆیەوە خەڵاتی ئۆسكاری دوای مردنی پێ بەخشراوە.

(10) واڵت دیزنی
واڵت دیزنی داهێنەری جیهانی خەیاڵ و بەرجەستەكردنی لە رۆحی هونەری سینەمایی خاوەن مۆزەخانەیەكی گەورەی تایبەت بە كەسایەتییە كارتۆنیەكانیەتی، لە شاری نیویۆرك زیاتر لە (4000) پەیكەری كەسێتیە كارتۆنیەكانی لەلایەن پەیكەرسازە گەورەكانەوە لە باخچەو سەرشەقام و گۆڕەپانە گەورەكاندا داتاشراوە، ئەم داهێنەرە لە دێسەمبەر/ كانونی یەكەمی 1966 بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكانەوە كۆچی دواییكردووە، ساڵی 1969 لەسەر فیلمی كارتۆنیWinnie the Pooh and the Blustery Day. خەڵاتی ئۆسكاری پێ بەخشراوە.

(11) ماسیمۆ تروێزی
تروێزی ساڵی 1994 بە چەند كاژمێرێكی كەم دوای تەواوبوونی لە فیلمی Il Postino كۆچی دوایی دەكات، ئەوسا تەمەنی بە تەنها (41) ساڵان بووە، تروێزی ئەكتەری ئیتاڵی هەر بەو فیلمە دەبێتە خاوەنی خەڵاتی ئۆسكارو لە میهرەجانی دابەشكردنی ئۆسكار، خەڵاتەكە دەدرێتە دەستی خێزانەكەی.

‌ 483 جار بینراوه‌
2/11/2017 10:58:59 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved