»  شۆک
خوێندكارێكی پاكستانی پێشنیازێكی (6) ملیۆن دۆلاری رەتدەكاتەوە




خوێندكارێكی پاكستانی دوای دامەزراندنی ماڵپەرێك بۆ كۆكردنەوەی داهات، لەئێستادا پێشنیازی چەند وەبەرهێنەرێكی ئەمریكی بۆ فرۆشتنی ماڵپەرەكە بە (6) ملیۆن دۆلار رەتدەكاتەوە.
میدیاكانی بەریتانیا بڵاویانكردۆتەوە، كە محەمەد عەلی، تەمەن (16) ساڵە ماڵپەرێكی ئابوری بۆ كۆكردنەوەی داهات دامەزراندووە، كە كار لەسەر نمایشكردنی كاڵا و شتومەك بە گونجاوترین نرخ دەكات.
بەپێی میدیاكانی ئەو وڵاتە، محەمەد كە بەرەگەز خەڵكی وڵاتی باكستانە و لەئێستاشدا هەڵگری ناسنامەی بەریتانیایە، لە تەمەنی (12) ساڵیەوە كار لەسەر دامەزراندنی ئەو ماڵپەرە دەكات و لەئێستاشدا بە ماوەیەكی كەم لە دامەزراندنی ماڵپەرەكەی بۆتە خاوەنی (60) هەزار دۆلار.
وەك میدیاكانی بەریتانیا ئاماژەییان پێداوە، ئەم هەنگاوەی محەمەد بۆتە هۆی سەرەنج راكێشانی وەبەرهێنەرانی ئەمریكا و لەو چوارچێوەیەشدا پێشنیاری كرێنی ماڵپەرەكەیان بە (6) ملیۆن دۆلار بۆ محەمەد كردووە، بەڵام ناوبراو پێشنیارەكەیانی رەتكردۆتەوە.
‌ 369 جار بینراوه‌
2/11/2017 11:21:25 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved