»  شۆک
گەنجێكی سوری فەیسبوك دەداتە دادگا




دادگای باڵای ئەڵمانیا یەكەم دانیشتنی دەربارەی داوای گەنجێكی ئاوارەی سوری سازكرد، كە تێیدا داوای سزادانی فەیسبوكی كردبوو دەرهەق بە ناوزڕاندنی.
میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردۆتەوە، كە ئەنەس مودامانی تەمەن (19) ساڵ و بە رەگەز سوری، داوایەكی لەسەر كۆمپانیای فەیسبووك تۆمار كردووە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، كە لە مانگی ئەیلوولی (2015) وێنەیەكی سێڵفی لەگەڵ ئەنجێڵا مێركڵی راوێژكاری ئەڵمانیا لە كەمپی سپاندا لە بەرلین گرتووە، بەڵام دواتر ئەو وێنەیە لە تۆڕی فەیسبووك وەك ئەنجامدەری تەقینەوەكانی فرۆكەخانەی برۆكسل و هێرشبەری سەر وێستگەی وەستانی میترۆی بەرلین بڵاوكراوەتەوە.
بەپێی میدیاكانی ئەڵمانیا، دادگای باڵای ئەو وڵاتە یەكەم دانیشتنی دەربارەی داواكەی ئەنەس مودامانی سازكرد و گوێی لە وتەكانی ئەنەس گرتووە و واچاوەڕوانیش دەكرێت، لە دانیشتنەكانی داهاتوو، دادگا بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر دۆسیەكە دەدات.
 
‌ 377 جار بینراوه‌
2/11/2017 11:21:56 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved