»  باران
داعش (17) ژنی خێزانە هەڵاتۆكان دەڕفێنێت




بە تۆمەتی هەڵاتنیان لە ناوچەی حەویجەی ژێر دەسەڵاتی (داعش)، چەكدارانی ئەو رێكخراوە (17) ژن دەڕفێنن.
بەپێی سەرچاوە ئەمنیەكان، لەماوەی هەفتەی رابردوودا، چەكدارانی (داعش) بەشێكی زۆر ئەو خێزانانەیان دەستگیركردووە، كە ویستوییانە بەرەو ناوچە ئازادكراوەكان هەڵبێن، هاوكات ئاماژە بەوەشدراوە؛ لە دوای دەستگیركردنی خێزانەكان، چەكدارانی (داعش) هەستاون جیاكردنەوە و رفاندنی ژنانی ئەو خێزانانە بۆ ناوچەكانی زاب.
ئەمە و بەپێی سەرچاوە ئەمنیەكان، تائێستا چەكدارانی (داعش) زیاتر لە (17) ژنی ئەو خێزانەیان رفاندووە، كە لە كاتی هەڵاتنیان دەستگیریكردوون.

‌ 269 جار بینراوه‌
2/11/2017 11:28:38 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved