»  هەمەڕەنگ
ئەحمەد ئەردۆ (زامی عاشقێك) پێشكەش بە روحی ئەردەڵان بەكر دەكات


هونەرمەند ئەحمەد ئەردۆ لە وڵاتی توركیا بەرهەمی زامی عاشقێك بەرهەمدەهێنت كە بریتیە لە تێكەڵكردنی دوو گۆرانی هونەرمەندی كۆچكردوو ئەردەڵان بەكر.
رێگا بەرزنجی، دەرهێنەری بەرهەمی زامی عاشقێك، بۆ دوالاپەڕەی (هەواڵ) رایگەیاند:”بەرهەمی زامی عاشقێك لە وتنی ئەحمەد ئەردۆیەو لە وڵاتی توركیا كاری كلیپكردنی بۆ ئەنجامدراوە”، هاوكات باسی ئەوەشیكرد:”بەرهەمهێنانی كلیپەكە لەلایەن كۆمپانیایی ccproductionوە كاری بۆ كراوە”.
بە وتەی دەرهێنەری بەرهەمی زامی عاشقێك، ڤالانتینا وەكو ئەكتەر بەشداری بەرهەمەكەی كردووە، وتیشی:”بەرهەمەكە دوو گۆرانیە و هی هونەرمەندی كۆچكردوو ئەردەڵان بەكرەو ئەحمەد ئەردۆ نوێیكردۆتەوە”.
رێگا بەرزنجی، راشیگەیاند:”رێبین جەمال و زانا ئەنوەر و لێزان قادر و رێوان رەشاد كاری ژەنینیان بۆ بەرهەمەكە كردووە”، باسی ئەوەشیكرد:”دابەشكردنی میوزیكیش لە لایەن نیهاد سابیرەوە بۆی دانراوە و سپۆنسەری گشتی بەرهەمەكەش زێبا ژەولەریەوە كردوویەتی”.
بەوتەی دەرهێنەری بەرهەمەكە، ئەو بەرهەمە لەلایەن ئەحمەد ئەردۆوە بۆ روحی هونەرمەند ئەردەڵان بەكر، وتراوە.

‌ 492 جار بینراوه‌
2/11/2017 11:41:48 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved