»  چز
جەنابی قایمقامی خورماتوو لە دوای پێكی دوومەوە بە رۆژنامەی (هەواڵ)ەوە دەیگرێ


* جەنابی قایمقامی خورماتوو لە دوای پێكی دوومەوە بە رۆژنامەی (هەواڵ)ەوە دەیگرێ!
* عەرەبە سوننەكانی هەولێر لە ئەستەنبوڵەوە داوادەكەن كورد بگەڕێتەوە بۆ شوێنەكانی پێش 9/4/2003. نمەك نایانگرێ یان خاوەن نمەك وای پێباشترە؟!
* بە وتەی رۆژنامەیەكی ئەڵمانی بێت ئەو چەكانەی ئەڵمانیا بۆ شەڕی تیرۆر داویەتی بە پێشمەرگە ئێستا شەڕی ئێزدیەكانی پێ دەكرێت!
* رادیۆی گۆڕان لە (8)ـی مارسدا پیاوێكیان بانگهێشت كردبوو ئەوزاعی ژنانی تاوتوێ دەكرد!
* هەرچەندە بەهۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەكان وەستاون، بەڵام تا ئێستا دەرماڵەی مەترسی بۆ ئەندازیاران بەردەوامە.. ئەمەیە ناوچەوان!
* ئەڵێن كاكەحەمە وەكو هاوسۆزییەك بۆ ئەدهەم بارزانی مەراسیمی یادی هەڵەبجەی بەجێهێشت، ئەگەرنا لە شوێنەكەی خۆی زۆر مورتاح بووە!
* سەركردەیەكی باڵای یەكێتی هەر كە خیلافێكی لەگەڵ هەڤاڵێكی خۆی دەبێت موناسەبەیەك دروست دەكاتوبۆ ئەوەی تیایدا كۆنگرەی رۆژنامەوانی ببەستێت ئەو هەڤاڵەو حیزبەكەی خۆیشی بشكێنێتەوە!
* بە قسەی ئاسیاسێل بێت سروودی نەورۆز گۆرانیبێژی نەناسراو (محمد زیرەك) وتوویەتی نەك گۆرانیبێژی ناسراو (حەسەن زیرەك)!

‌ 2255 جار بینراوه‌
3/17/2017 10:52:28 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved