»  چز
لە فێستڤاڵی دەقی شانۆیی سلێمانی، (بەردی سەبوری)ی عەتیقی رەحیمی كرا بە دەقێكی خۆماڵی.. خوایە سەبوریمان بدەی


* لە فێستڤاڵی دەقی شانۆیی سلێمانی، (بەردی سەبوری)ی عەتیقی رەحیمی كرا بە دەقێكی خۆماڵی.. خوایە سەبوریمان بدەی!!
* لە چەقی شەقامی كەركوك - هەولێر لە راست گوندی دارەمان تاسەیەك هەیە شەش ساڵە بە حكومەتێكی گەورەو گران چاك ناكرێت!!
* لە سەردانی وەفدێكی پارتی بۆ لای پارێزگای كەركوك لەناو ئەو هەموو پۆست و پلە حیزبییە بەرزە سكرتێری جێگری سەرۆكی پارتی بووە دەمڕاستی وەفدەكە!
* لە یادی 7ی نیساندا دەزگایەكی خێرخوازی ئاهەنگی زەماوەندی بە كۆمەڵی بۆ 106 بوك زاوای كورد سازكرد!
*  كەناڵێكی كوردی فەقیرە زۆر خەریكی پینەكردنی شەكرشكاندنەكەی ئۆردوگان بوو سەبارەت بە پرسی ئاڵای كوردستان لە كەركوك، كاتێكیش هەر سوودی نەبوو وتیان: بۆ هەڵخەڵەتاندنی (مەهەپە)یە!!
* لەم هەموو شەڕو هەرایەی لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك دەكرێت، (پەرلەمانتارە)یەكی نوێنەری شارەكە كەس نازانێت لەكوێیە!

* لەسەر ریتمی شەڕە گەڕەكی منداڵی جاران، بواری وەرزشی لە كەركوك ئەم بەر و ئەو بەری تیا كەوتووە!




‌ 1924 جار بینراوه‌
4/8/2017 11:29:30 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved