»  کاتژمێر یازدە
ساڵێك لەمەوبەر
شوان داودی



سالێك لەمەوبەرو لە 13/4/2016، لەدوای ئەوەی پەرلەمانتارە مانگرتوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانیان كرد و هەڵوەشاندنەوەی سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراقیان خستە بەرباس، ژمارەیەك پەرلەمانتاری كۆنە بەعسی و شۆڤینی ویستیان لە رێگەی دروستكردنی ئاژاوەگێڕی و ترساندنی نوێنەرە كوردەكانەوە بەرنامە و مەرامە بۆگەنەكانیان لە پەرلەماندا تێپەڕێنن، بەڵام وەكو نوێنەرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رووبەرووی پیلانەكانی بەعسی و فاشیستەكانی ناو پەرلەمانی عێراق بووینەوە.
شۆفینیەكان سەرەتا وەكو ئیستفزازكردنێك بە شكاندنی تابلۆی ناوی سەرۆك فراكسیۆنەكان،و دانیشتن لە شوێنی سەرۆك فراكسیۆنەكانی كوتلە كوردییەكان دەستیان پێكرد، بەڵام سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی (ئاڵا تاڵەبانی) رەخنەی توندی لەو هەڵوێستەگرت و رایگەیاند كە سبەینێ یادی ئەنفالە چۆن پێمان قبوڵبكرێت بەعسیەكان لەشوێنەكانمان دابنیشن؟!
بەعسی و فاشیەكانی پەرلەمانی عێراق، بەوەش نەوەستانەوە ویسیتان تاوانی بەعسیەكان دووبارە بكەنەوە و سوكایەتی لە ساڵرۆژی یادی كارەساتی ئەنفالدا بە خوێنی شەهیدانی كورد و كوردستان و كەس وكارە سەرربەرزەكانیان بكەن، بەڵام نوێنەران كوڕ و كچە یەكێتیەكانی نێو پەرلەمان پێشمەرگەئاسا بەرەنگاری بەعسیەكانی پەرلەمان بوونەوە و لێیان هاتنە دەنگ و دوای ریسوا كردنیان داوایان لێكرا لەبەرانبەر ئەو كارەیان داوای لێبوردن بكەن، بەڵام لەبری ئەوە ژمارەیەك پەرلەمانتاریان جینێویان بەكوردو ئەنفالو كەسوكاری شەهیدان دا، تا كار گەیشتە ئەوەی هۆڵی پەرلەمان ببێتە گۆڕەپانی شەڕی دەستەو یەخە لەگەڵ پاشماوەكانی بەعس و لە دوای ئەوەی دەمەقاڵی زیاتر و و شەڕی دەستەو یەخە دروستبوو، بەتوندی بەرپەرچیانماندایەوە، دواتریش كۆبونەوەكە هەڵگیرا و پیلان و مەرامە بۆگەنەكانی بەعس جارێكی دیكە شكسی هێنا.
بۆیە جێگای خۆیەتی لە یادی ئەو نەبەردیەدا بەڵێن بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كورستان وكەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دووپات بكەینەوە كەهەمیشە لە لەسەنگەری ماف و داواكاریەكانتاندا بین .


‌ 3037 جار بینراوه‌
4/15/2017 10:46:55 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved