»  چاوپێکەوتن
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی كەركوك : شەرمەزارییە هاوڵاتییەك پەیوەندیمان پێوەبكات و ئێمە بڵێین ئۆتۆمبێلەكانمان توانای دەرچوونیان نییە
ئا/ هاوار ستار

عەمید میقداد ساڵح ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كەركوك لەم چاوپێكەوتنەی (هەواڵ)ـداباس لە كەموكوڕی و كێشەكانی بەردەم بەرێوەبەڕایەتییەكەیان دەهات و هاوكات راشیدەدەیەنێت:” كارمەندی كەم و دەوامی زۆرمان هەیەو فریای رووماڵی سەرجەم پارێزگای كەركوك ناكەوین و داوش لە حكومەتی ناوەندو پارێزگای كەركوك دەكات هاوكارییان بكەن چونكە كاری ئەوان مرۆیی و بەهاناوەچونی خێرایە.

- بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كەسەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراقە لە سەردەمی رژێمی پێشووەوە لەشاری كەركوك لە ساڵانی حەفتاكانی سەدەی رابردووەوە دامەزراوە، ئەو كات بەڕێوەبەرایەتییەكە لە دوو بنكە پێكهاتبوو، كە ئەوانیش بنكەی ئەحمەدئاغاو بنكەی موسەڵڵابوون.
لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق و دامەزراندنی حكومەتی نوێوە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لەكەركوك كەوتەوەكار، سەرەتا لە بنكەیەك پێكهاتبوو كە ئەویش بنكەی تسعین بوو، دواتر لە ساڵی 2005 بەڕێوەبەرایەتییەك دروستكرا كە شوێنەكەی لە غەرناتەیەو تا ئێستا تێیداین.
*پێكهاتەی بەڕێوەبەرایەتییەكەتان چۆنەو لەچەند بنكەو ناوەند خۆی دەبینێتەوە؟
- لە ئێستادا پێكهاتەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كەركوك لە 9 بنكە خۆی دەبینێتەوە بەسەرجەم قەزاو ناحییەكانەوە، كە بنكەی حەویجەش لەخۆ دەگرێت و لە ئێستادا لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدا نییە، ناوەندی شاری كەركوكیش خۆی لە سێ بنكە دەبینێتەوە كە ئەوانیش پێكهاتوون لە كەركوكی یەك لە ئەحمەدئاغایەو كەركوكی دوو لە موسەڵڵایە، هەروەها بنكەی تەواریش كەلە تسعینە، ئێمە ناوەندێكیشمان هەیە بۆ ژینگە كەهەر سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەی ئێمەیە.
* لەروی ژمارەی كارمەندەوە چۆنن و دەتوانن رووماڵی هەموو كەركوك بكەن لە حاڵەتی نەخوازراودا؟
- لەروی ژمارەوە ئێمە 375 كارمەندمان هەیە بە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بنكەكانەوە، لەراستیدا من وەكو بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هیچ رازی نیم لەو ئەركەی لە بەڕێوەبەرایەتییەكەماندا هەیە، چونكە كارمەندی كەم و دەوامی زۆرمان هەیە و فریای رووماڵی سەرجەم پارێزگای كەركوك ناكەوین، وەكو پێویست نەمانتوانیوە بگەینە شوێنی روداوەكانی پارێزگاكە.
ژمارەی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بەقەد ژمارەی كارمەندی ناحیەیەك لە ناحییەكانی شارەكانی باشوور دەبێت، ئێمەوەك میلاك دەبێ میلاكمان(1015)كەس بێ، كەچی 375 كارمەندمان هەیە، بۆ ئەو مەبەستە 4 ساڵ لەمەوبەر داوای دامەزراندنی نزیكەی 150 كەسمان كردو رەزامەندیش لەسەری لە بەغداوەدرا و هاوڵاتیانمان لێ ئاگادار و ناونوس كرد، بەڵام بە داخەوە تا ئێستا هیچ نەكراوە و وەكو خۆی ماوەتەوە.
ناوبەناو ژمارەمان كەم دەكات و لە دوای پرۆسەوە 10 كارمەندمان شەهید بوونەو زیاتر لە 10 كارمەندمان خانەنشین كراون، ئەمە جگە لەوەی لەلای ئێمەوە كارمەند هەیە دەگوازرێنەوە بۆ شوێنی تر یاخود بەهۆی نەخۆشییەوە مۆڵەت وەردەگیرێت.
*لەرووی ئامێر و كەرەستەوە كێشەتان هەیە؟
- لەرووی ئامێروە ژمارەی باشمان هەیەو زیاتر لە 140 ئامێرو ئالیاتمان هەیە، بەڵام جێگەی داخە بودجەیەك نییە بۆ خزمەتی ئەو ئامێر و ئۆتۆمبێلانە، چونكە خۆتان دەزانن ساڵانە پاتری و تایەو كەرەستەی نوێی دەوێت و پارەیەكمان نییە بۆ ئەوەی نۆژەنیان بكەینەوە، ئەگەر بەهەر هۆكارێك ئۆتۆمبێلێكی ئاگركوژێنەوە پەنچەر بووبێت یان زیانی بەركەوتبێت و گێڕو مەكینەی كێشەی تێكەوتبێت ئەوا نەتوانراوە بجوڵێنرێت و كاری پێبكرێت كە بەڕاستی ئەمەش عەیبەیەكە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكی فریاگوزاری وەكو بەرگری شارستانی، چونكە كاری ئێمە مرۆیی و بەهاناوەچونی خێرایە، لە راستیدا شەرمەزارییە گەر هاوڵاتیەك پەیوەندی بەئێمەوە بكات و ئێمە بڵێین ئۆتۆمبێلەكانمان توانای دەرچونیان نییە، بۆیە پێویستە ئەو كێشەیە یان لە بەغداوە یان ئیدارەی كەركوك لە پارەی نەوت چارەسەری بكات چونكە كاری ئێمە تەناهییەو فریاگوزارییەو هیوادارین كاری جدی بۆ بكرێت.
*هۆكاری سستی توانای مادیتان چییە ؟
- راستە بودجەی ئێمە لە بەغداوەیە، بەڵام لە دوای هاتنی داعشەوە بودجەكە كەم كراوەتەوە و پارەكەش بەشی ئەو هەمو ئالیات و ئۆتۆمبێلە گەورانە ناكات و پێویستمان بەبودجەی باش هەیە، چونكە ئێمە بەردەوام لەكارین و كەرەستەكانمان خزمەتیان دەوێت تا بەردەوام لە ئامادەباشیدابن، ئێمە لەئێستادا خەڵك و ئۆتۆمبێلمان هەیە لە موسڵ لەئەركن كە بە پێی پلانی (اسناد متبادل) لەوێن و خزمەت دەكەن، ئێمە لەهەركوێیەك پێویستیان پێمان بووبێت چووین، بەڵام ئەركەكانمان جێگەی رەزامەندی نین و فریای هەموو رووداوێك ناكەوین.

‌ 2638 جار بینراوه‌
4/15/2017 10:49:27 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved