»  چز
*پەرلەمانتارێكی گۆڕان لە بەغا لەژێر كاریگەری ناوەكەیدا، مەراسیمەكەی ئەنفالی لە پەرلەمان بۆ خۆی قۆرخ كرد، خۆی عەریف حەفل بوو ، هەر خۆی تەجاوزی ( 5 ) فراكسیۆنە كوردیەكەی كرد و بە ناوی خۆیەوە وتاری خوێندەوە ، قەڵغان و دیاریشی بۆ خۆی دانابوو...خوا رەحمی كرد لەبەر كەمی كات فیلمە دیكۆمنتاریەكە پیشان نەدرا ،چونكە دەڵێن هەر خۆی پاڵەوانی فیلمەكەش بووە‍‍


*پەرلەمانتارێكی گۆڕان لە بەغا لەژێر كاریگەری ناوەكەیدا، مەراسیمەكەی ئەنفالی لە پەرلەمان بۆ خۆی قۆرخ كرد، خۆی عەریف حەفل بوو ، هەر خۆی تەجاوزی ( 5 ) فراكسیۆنە كوردیەكەی كرد و بە ناوی خۆیەوە وتاری خوێندەوە ، قەڵغان و دیاریشی بۆ خۆی دانابوو...خوا رەحمی كرد لەبەر كەمی كات فیلمە دیكۆمنتاریەكە پیشان نەدرا ،چونكە دەڵێن هەر خۆی پاڵەوانی فیلمەكەش بووە‍‍!!
* كاكم خزمەتی جاشایەتی و سەربازی و نێو حیزبەكانی دیكە دەكاتە منەت بەسەر یەكێتیدا، ئێ وەڵا موستەحەقە بۆ وەریئەگرێت؟!!
* پەرلەمانتارێكی عەرەبی كەركوك لە شەهرول عەسەلی سێهەمیەوە دەڵێت شەقامەكانی كەركوك پڕیەتی لەتەرمی عەرەب ... ناهەقی نییە خوێنەكانی لێ تێكەڵ بووە!!
* ژنە پەرلەمانتارێكی پارتی بەتەلەفۆنێك فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عێراق بە 200 سەرنشینەوە بۆ ماوەی 2سەعات دوادەخات بۆ ئەوەی شەوەكەی لە كیس نەچێت

* پرسی ئەوەی ریفراندۆم لە پێش كاراكردنەوەی پەرلەمان بێت یان كاراكردنەوەی پەرلەمان لە پێش ریفراندۆم بێت، وەك مەسەلەی مریشك و هێلكەی لێهاتووە!!
‌ 1085 جار بینراوه‌
4/22/2017 4:59:25 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
12
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved