»  ناوچەیی
ئه‌ردۆگان وازی له‌ خه‌ونی بون به‌ ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا هێنا




ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند: توركیا كۆیله‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا نییه‌ له‌به‌رده‌م ده‌رگای بوه‌ستێت تا بیكاته‌ یه‌كێتییه‌كه‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا ئه‌مڕۆ 2-5-2017، بڵاویانكرده‌وه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ وته‌یه‌كیدا له‌ ئاهه‌نگی پاتی دادوگه‌شه‌پێدان ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ هۆشداریدایه‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو رایگه‌یاند: توركیا كۆیله‌ نییه‌ تاكو له‌به‌رده‌م ده‌رگای ئه‌وروپا بووه‌ستێت بۆیه‌ بیكه‌نه‌ ناو ئه‌و یه‌كێتییه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: هیچ رێگه‌یه‌كی تری نوێ نییه‌ كه‌ ده‌رگا بۆ توركیا بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌ندامبوون له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆیه‌ ئێمه‌ باشتره‌ هه‌موومان خواحافیزی له‌و ده‌رگایه‌ بكه‌ین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگای گفتوگۆكردن نه‌ماوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا.

ئه‌م لێدوانه‌ توندانه‌ی ئه‌ردۆگان دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ یۆهانس هان به‌رپرسی كۆمسیۆنی فراوانكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاندبوو تاكو توركیا به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ توندڕه‌وه‌ی ئه‌ردۆگاندا به‌ڕێوه‌ببرێت بوون به‌ ئه‌ندامی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا دورده‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌وه‌ كارێكی زه‌حمه‌ت ده‌بێت.

جێگای باسه‌ چه‌ندین ساڵه‌ توركیا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ بێته‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ گۆڕینی هه‌ندێ مادده‌و به‌ندی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌ ئه‌وه‌نده‌ی تر بوون به‌ ئه‌ندام بوونی ئه‌و وڵاته‌ بووه‌ به‌ بابه‌تێكی مه‌حاڵ.
‌ 1215 جار بینراوه‌
5/2/2017 6:00:55 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved