»  ناوچەیی
لە شوێنی فیگەن یوکسەکداغ كەسێكی دیكە دەكرێتە هاوسەرۆكی هەدەپە



پارتی دیموکراتی گەلان، پۆستەکەی "فیگەن یوکسەکداغ" پڕدەکاتەوەو کەسێکی تر بۆ ھاوسەرۆکی پارتەکەی دیاری دەکات.
دوای ئەوەی "فیگەن یوکسەکداغ" ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"، لەلایەن دادگای باڵای تورکیاوە مافی ئەندامێتی پەرلەمان و پارتەکەشی لێوەرگیرایەوە، ھەدەپە ھەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ پڕکردنەوەی پۆستی ھاوسەرۆکی پارتەکەی.
چاوەڕوانیش دەکرێت رۆژانی شەش و حەوتی ئەم مانگە، بە بەشداری لێپرسراوانی باڵای ھەدەپە، چەند کۆبوونەوەیەک لەشاری ئەستەنبوڵ بکرێت، بەمەبەستی ھەڵبژاردنی کەسێکی تر بۆ شوێنەکەی "فیگەن یوکسەکداغ" بۆ ئەوەی ببێتە ھاوسەرۆکی ھەدەپە.

‌ 2536 جار بینراوه‌
5/4/2017 6:54:27 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved