»  ناوچەیی
گەورەترین وڵاتانی بەرهەمێنەری خۆكوژ لە جیهاندا



توێژینەوەیەك كە سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر لە لاهای ئەنجامیداوە، ئاشكرای دەكات:” وڵاتی تاجیكستان سەرچاوەی خۆكوژە بیانییەكانە بۆ داعش”.
راپۆرتەكە بەناوی (شەڕی نێوەندگیری خۆكوژەكان) ئەنجامدراوەو تیایدا هاتووە:” ئاماری دروستكردنی خۆكوژە بیانییەكان لە ماوەی نێوان (1ی دێسێمبەری 2015 بۆ 30نۆڤەمبەری 2016) خۆكوژە بیانییەكان  بە رێژەی (20%)ـی  خۆكوژەكانی داعشیان پێكهێناوە”.
ئاماژە بەوەشكراوە:” خۆكوژەكان بەچەند شێوەیەك خۆیان تەقاندۆتەوە، وەك هێرشكردن بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، یاخود بە چەكی ئاسایی لە بەرەكانی جەنگدا  شەڕیان كردووەو دواتریش لە رێگای نارنجۆكی دەستییەوە خۆیان تەقاندۆتەوە”.
باس لەوەشكراوە:” 86%ـی خۆكوژەكان كە شۆفێری ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكانیان كردووە، خەڵكی (31) وڵاتی جیاوازبوونەو زۆربەشیان تاجیكستانی بوونە”.
ئەوەشخراوەتەڕوو:” ئەو خۆكوژانەی  خۆیان تەقاندۆتەوە، تیرۆریستە تاجیكستانییەكان لە پلەی یەكەمدا هاتوون و دواتریش سعودیە بە پلەی دووەم هاتووەو هەریەك لە وڵاتانی مەغریب و تونس و روسیا بە پلەكانی دواتر هاتوون”.
جێی باسە، ساڵی 2014 تیرۆریستانی وڵاتی تونس گەورەترین سەرچاوەی چەكدارانی  داعش بوون و كە زیاتر لە (3000) تیرۆریستیان لە رێگای وڵاتی سعودیەوە پەیوندییان بە داعشەوە كردبوو.

‌ 1087 جار بینراوه‌
5/6/2017 9:58:07 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved