»  ناوچەیی
سیخوڕە توركەكان لە ئەڵمانیا هەڵدین





بەپێی راگەیاندنەكانی ئەڵمانیا، 10 مەلا لەنێوان 16 مەلای سەر بە یەكێتی (WDR)ی بەسەر دەزگا ئیسلامییەكانی كاروباری ئاینی توركیا، كاری سیخوڕی و هەواڵگری بۆ توركیا لە ئەڵمانیا دەكەن و لەپڕ لەبەرچاوان خۆیان ون دەكەن.
راگەیاندنەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایانكرد:” ئەو مەلا توركانەی لەناو ئەڵمانیاوە كاری سیخوڕیی بۆ دەزگای میتی توركی دەكەن، لە ترسی دەستگیركردنیان و رادەستكردنیان بە دادگاكانی ئەڵمانیا، تائێستا 10 كەسیان خۆیان لەبەر چاوان ون كردووە”.
ئاماژە بەوەشكراوە:” ئەگەری زۆر هەیە ئەو مەلایانە بە دزییەوە گەڕابێتنەوە توركیا”.
هاوكات حكومەتی ئەڵمانیش بە گرنگییەوە لەو پرسە دەكۆڵێتەوە، كە لە رێگای دەزگای میتی توركییەوە كاری سیخوڕی بەسەر رەوەندی تورك و كوردی ناو ئەڵمانیاوە بكرێت.
دادگاكانی ئەڵمانیاش لای خۆیانەوە بەپێی مادەی 99ی یاسای تاوانەكان لە ساڵی رابردووەوە  لێكۆڵینەوەیەكی توندی لەگەڵ ئەو كەسانە كردووە كە پێشبینی كاری سیخوڕییان لێدەكرێت و ئاسایشی ئەڵمانیاش بە هەمان بڕیاری دادگاكان هەڵمەتی هەڵكوتانەسەر ماڵ و مۆڵگەكانی ئەو كەسانەی دەستپێكردووە.
لایەنی توركیش ئەو پرسە بەدەست تێوەردان ناودەبات و بەكر ئەلبوئاغا ئەمینداری گشتی یەكێتی ئیسلامی توركیا لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:” حكومەتی ئەڵمانیا زۆربەی ئەو مەلایانەی بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئەنقەرە تۆمەتباركردووە”.
جەختیشیكردەوە:” ئەو زانیارییانەی كە بۆ كاروباری ئاینی دێنە ئەنقەرە هیچ پەیوەندییەكیان بە كاروباری سیخوڕییەوە نییە”.
پێشتریش رۆژنامەی (هەواڵ) لەسەرەتای سەرهەڵدانی داعشەوە ئاماژەی بە سیخوڕی ئەو مەلایانە كردبوو، كە لە وڵاتانی ئەوروپاوە گەنجان هاندەدەن و كار ئاسانییان بۆ دەكەن تاوەكو بچنە ریزەكانی داعشەوە لە عێراق و سوریا شەڕ بكەن، ئەوە جگە لەوەی سیخوڕی بەسەر چالاكوانانی كوردو تورك و ئەندامانی بزووتنەوەی گویلەنی نەیاری ئەردۆگانەوە بۆ دەزگای میتی توركی  دەكەن.


‌ 152 جار بینراوه‌
5/6/2017 9:58:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved