»  ناوچەیی
ئیمانوێل ماكرۆن وه‌كو سه‌رۆكی نوێی فه‌ره‌نسا هه‌ڵبژێردرا




قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا كۆتایی هات و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵبژێردرا.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا ئه‌مشه‌و  رایانگه‌یاند: قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا كۆتایی هات و ئیمانوێل ماكرۆن له‌ 65.9% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناو بۆ سه‌رۆكی نوێی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵبژێردرا، هه‌روه‌ها مارین لۆبان له‌ 34.1% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناو شكستی هێنا.

هاوكات ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌شكراوه‌:" له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی فه‌ره‌نسادا زیاتر له‌ 47 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگادنیان هه‌بووه‌و رێژه‌ی به‌شداریكردنیش له‌ قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا له‌ 65.3% بووه‌.



‌ 715 جار بینراوه‌
5/8/2017 9:48:42 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved