»  وەرزش
لە یاریگایەكی خۆڵدا چەندین یاریزانی لاوی ئاستبەرزی پێگەیاندووە


بۆ دووەمین ساڵ لەدوای یەكتر لاوانی یانەی ئاڵتون كۆپری خولی بالەی لاوانی یانەكانی كەركوكی بەدەستدەهێنێت و تیپەكەش چەندین یاریزانی بەخشیوەتە  یانەكانی عێراق و كوردستان.

لەو بارەیەوە، شەمال جەلال سەرپەرشتیاری تیپی بالەی یانەی ئاڵتون كۆپری سەبارەت بەو تیپە بۆ (هەواڵ) وتی:” بۆ ماوەی حەوت ساڵ دەبێت  دەستمان بە دروستكردنی قوتابخانەیەكی تۆپی بالە كردووە ئەوەش بە سود وەرگرتن لە تووانای یاریزانانی ئاڵتوون كۆپری”.
وتیشی:” لەو ماوەیەدا وەكو یانەی ئاڵتون كۆپری دووجار خولی لاوانی  یانەكانی كەركوكمان  بەدەستهێناوە، شەماڵ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” لە ئێستادا نزیكەی 25 یاریزان لە ئاستی لاوان و پێشكەوتووان  لە فێرگەكەو لە یاریگایەكی  خوڵدا راهێنان دەكەن”.
باسی لەوەشكرد:” لە ئێستادا چەندین یاریزانمان لە یانەكانی كوردستان و عێراق وەكو یانەكانی شێروانەو بەسرەو سەورەی كەركوك یاری دەكەن، جگە لەوەی  یاریزانێكمان لە لایەن یانەی هەولێرەوە داوا كرابوو، بەڵام خۆمان رێگەمان پێنەدا”.


‌ 494 جار بینراوه‌
5/13/2017 10:49:32 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved