»  وەرزش
پێنج كورد خۆیان بۆ یەكێتی ناوەندی تایكواندۆی عێراق دەپاڵێون


بریاڕە ئەمڕۆ هەڵبژاردنی یەكێتی ناوەندی تایكواندۆی عێراق ئەنجامبدرێت و پێنج كوردیش خۆیان بۆ یەكێتییەكە دەپاڵێون.
دیار عەبدولخالق سكرتێری یەكێتی تایكواندۆی كەركوك  بۆ (هەواڵ) وتی:” دوای ئەوەی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و بە هۆی چەند هۆكارێك دەستەی بەڕێوەبردنی یەكێتی ناوەندی تایكواندۆی هەڵوەشاندەوەو لە ماوەی رابردووشدا لەلایەن لیژنەیەكی كاتی كارەكانی بەریَِوەدەچوون، بریارە ئەمڕۆ 13/5/2017 هەڵبژاردنی دەستەی نوێی یەكێتیەكە بەڕێوەبچێت”.
دیار وتیشی:”  دەستەی گشتی یەكێتیەكە  نزیكەی 44 ئەندام دەبن و تا ئێستاش 22 كەس خۆیان پاڵاوتووە كە پێنجیان نوێنەری كوردستانن”، ئاماژی بۆ ئەوەشكرد:”  بۆ هەڵبژاردنەكە هەماهەنگی لە نێوان سێ پاڵێوراوی كوردستاندا هەیە”.

‌ 381 جار بینراوه‌
5/13/2017 10:50:05 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved