»  وەرزش
پێشمەرگەی سلێمانی لەسەركەوتنەكانی بەردەوامە


تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلیمانی لە خولی پاڵاوتنی یانە پلە یەكەكانی عێراق/ناوچەی باكور، تا ئێستا ئاستێكی باش پێشكەش دەكات و بەكۆكردنەوەی(12) خاڵ یەكەمی ریزبەندی گروپەكەی گرتووە.

ئەرسەلان جەلال راهێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی سەبارەت بە ئاستی تیپەكەو ئامانجیان بۆ خولەكە بۆ (هەواڵ) وتی:” سەرەتا تیپەكەمان  بۆ خولی پلەیەكی كوردستان ئامادە كرد، بەڵام بەهۆی نادیاری وادەی خولەكە دەستەی كارگێری یانەكە بڕیاریدا بەشداری لە خولی پلە یەكی عێراق بكەین”، ئاماژەی بەوەشكرد:”ماوەی شەش مانگە دەستمان بە ئامادەكاریەكانی كردووەو پێكهاتەكەمان چەند گۆڕانكارییەكی تێدا كرا “.
ئەرسەلان جەلال وتیشی:”  پاش قۆناغی یەكەمی خولی پلە یەكی عێراق لەگەڵ دەستەی كارگێری یانەكە كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی پلانمان بۆ قۆناغی كۆتایی خولەكە داڕێژین، چونكە لە قۆناغی كۆتاییدا پێویستمان بە 5-6 یاریزان هەیە لە پێناو ئەوەی بتوانین ركابەری بكەین و  بگەینە ریزی یانە نایابەكانی عێراق “.
راهێنەرەكەی پێشمەرگەی سلێمانی باسی لەوەشكرد:”  ئەو یاریزانانەی بۆ تیپەكەی پێشنیاری كردوون لە خولی كوردستان یاریان كردووە “.
جێی باسە، ئەمڕۆش لەمیانی یارییەكانی خولی پلە یەك، لە شاری كەركوك پێشمەرگەی سلێمانی رووبەڕووی سەورە دەبێتەوە.



‌ 116 جار بینراوه‌
5/13/2017 10:50:30 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved