»  وەرزش
خەنسا فاتیح : گەیشتن بەخەونەكانم لە پێش هەموو شتێكەوەیە



خەنسا فاتیح كچە یاریزانی تیپی تۆپی پێی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق و یانەی گازی باكور، لەم دیدارەی (هەواڵ) دا باس لە چەند لایەنێكی ژیانی وەرزشی دەكات و ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات كە گەیشتن بە خەونەكانی لە پێش هەموو شتێكەوەیە.

*  خۆت بناسێنە ؟
- ناوم خەنسا فاتیحە وتەمەنم 18 ساڵە و خوێندكاری پۆلی پێنجەمی وێژەییم  لە شاری كەركوك .
* دەستپێكی وەرزشیت چۆن وكەی بوو ؟
- دەستپێكی وەرزشیم  بۆ شەش ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، ئەوەش لە چالاكیە وەرزشیەكانی خوێندنگاكانەوە  دەستمپێكرد .
* كاریگەری كێ بوو  رووت لە  جیهانی وەرزش كرد؟
- ماموستا دلاران قاسم  پاڵپشتی یەكەمم بوو وهانیدام و پاڵپشتی لێكردم هەروەها باوكی بەڕێزم كە زۆر پشتگیریم دەكات .
* بە چ جۆرە چالاكیەكی وەرزشی دەستت بەوەرزش كرد ؟
- جگە لە بەشداریكردن لە چەند چالاكییەكی وەرزشی قوتابخانە، بەڵام بە شێوەیەكی سەرەكی  لە یاری فوتساڵ دەستمپێكردو دواتر لە تۆپی پێی یاریگای گەورەو سەرەتا لە هێڵی هێرشبەر یارییم دەكرد، بەڵام  كە هەڵبژێردرام  بۆ ریزی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بوومە یاریزانێكی هێڵی بەرگری.
* لە ژیانی وەرزشیتدا گرفتەكان چین كە رووبەڕووت دەبنەوە ؟
- من وەكو خۆم هیچ گرفتێك یان رێگرییەكی سەخت نەهاتۆتە رێگام كە شایانی باسكردن بێت، تەنها گرفت  تاقیكردنەوەی خوێندنە لە قوتابخانە.
* ئاستی وەرزشی  كچان چۆن دەبینیت لەكەركوك ؟
 - لە كەركوك بە باشی دەبینم ورۆژ لە دوای رۆژ  هەنگاو بەرەو پێش دەنێت،  سەرباری ئەو قەیرانە داراییەی كە هەیە .
*كۆمەڵگای ئێمە مافی داوەتە ئێوە وەكو كچانی وەرزشكار ؟
- كۆمەڵگای ئێمە نەك  تەنها لە رووی وەرزشیەوە رێگرن و رەخنەی روخێنەری بێ بنەما دەگرن، بەڵكو لە  چەندین بواری ژیاندا دەدوێن، بەڵام وەكو خۆم گوێ بەهیچ قسەیەك و ڕەخنەیەكی بێ بنەما نادەم، چونكە خەونەكانم  لە پێش هەموو شتێكەوەیە.

‌ 702 جار بینراوه‌
5/13/2017 10:51:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved