»  پەڕەموچ
"خەڵوەتی رۆح لەدەیریی عیشق"
هەڤاڵ دارا


ئەگەر چاوەڕوانییەكانت
وەك وەحیی هێندەترسناك بێت
من هەردەم چاوەڕوانت نەئەبووم،
من بەدیار چوار پیتەوە
دڵی ئیسماعیلیم
لەژێر شمشێریی وەحیدا بوو
كەدابوومە دەست قودرەتی خودایی،
هێندە پیربووم
ترسم لەدەستەكانم هەبوو
هێدی هێدی كاڵ كاڵ ببنەوە
كە لە نێو دەستیی تۆدا دەلەرزین،
لەنێودەستەكانت ئەی مەعشوق.
هێندە پیریی هێزی بۆ هێنابووم
دەبوومە عارفێكی عەشق
لەسینەیی بیابانی تۆدا و،
لەژێرتۆزی بوونی تۆدا
خۆم بەرجەستە ئەكرد.
ئاخ پیریی بۆ وات لێكردم
بەدەستیی ژیان هۆر هۆر دەگریم.
هەتاوەكو تەمەنم
بۆسەرەوە دەڕوات گەنج دەبمەوە
بونی خۆم لەو توێژاڵەی
كەتۆ پێت بەخشیم كاڵ كاڵا دەكەمەوە،
كە ڕێبواریك بم،
كەئەترسم كاڵ كاڵ نەبم
ئەوكات وجودم، شین دەبێت.
ترسم هەیە رۆژێك بێت
لەعیشقی تۆمناڵ ببمەوە
وەكو تەمەنیی پیریم،
داوایی زۆڵف وخەیاڵ و
خەڵوەتەكانت لێبكەمەوە،
دەیری عیشق،
كە خەڵوەتی عیشقمە كە تۆیت.؟
كەتۆ نەبیت بوونم بە هەوادا دەچێت
وەحیشم بۆ نەیێت عیشقت لەسارا نابێـت.
من نابمە پێغەمبەری عیشق...
من دەبمەوە خۆڵی سەر ڕێگا،
من دەبمەوە گەردی سەربا،
من هەرموریدم،
هەرسێبەری خەیاڵەكانتم،
ئەی پەیكەری جوانیی كردەگاریی جوانیی.
 كەعیشقت هەردەم...
 تەمەنی منی وەك گەردەلولی بەهەشتی
بەدەستیی خۆی ناونوسكردووە،
ئیستاش پێمدەڵێت
(كۆنەعاشقی)لە بەهەشت بەدوور.
ئاخر من چیبكەم لە عیشق،
لەپیرییەوە
بەرەو گەنجی و مناڵیم دەباتەوە،
من چیبكەم؟؟
عیشق سیستم و مرۆڤ و دڵ و ژان
بەتامی ئاوی زەم زەم
دەرخواردت دەدات،
بە چاوەڕوانی باران
پیرت دەكات،
كەچیوەكو ژەهریی مار
نۆشی دەكەیت و
تاڵاویی ژەهری مارو
خەیاڵی یارت لەلا واجب دەكات.
ئاخ عیشق وپیریی ویار...
چۆن ژیانتان لام شیرین كرد.

‌ 415 جار بینراوه‌
5/13/2017 11:05:26 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved